نەورۆز فازیل
لە دوای ڕاپەڕینی خەڵکی باشوری کوردستان و هێنانەکایەی ناوچەی ئارامو دروستکردنی هەرێمێکی سەربەخۆ ،ڕوداوەکان مێژوویی و پڕبەهابون بۆ دروستکردنی قەوارەیەکی سیاسی سەربەخۆ ،ئەمەش پێویستی بە یەکێتی ویەکڕیزی کورد و حیزبە سیاسییەکان بوو لە باشوری کوردستاندا.
گەلی باشور بە یەکدەنگی و بە هەڵوێستی مەردانەیان بۆ پشتگیری ئەو دەسەڵاتەی لە 1992 دا دروست بوو پشتگیریکرد، برسێتیو نەهامەتی قبوڵکرد، موچەخۆران لەژێر ناوی سەرنانەوینین بۆ موچە بونە قەڵغانی پاراستنی حوکمەتە خۆبەڕێوەبەرییەکەی هەرێم.
بەڵام سەد مەخابن ئەم حوکمەتە لە دوو کێشەی گەورەو قوڵدا خۆی پێناسە کرد ،یەکەم پەنجا بە پەنجا پەرلەمانێک پێکهات، ئەمەش ئەنجامی کێشمەکێش و ململانێی حیزب و شەڕی داهاتو و گومرگ کەبووە بەربەستی یەکەمی دەستکەوتەکان،کە حوکمەتوو خۆبەڕێوەبەری بوو.
دووهەم کێشەی ڕازیبونی تورکیابوو بە پەرلەمان بەڵام ئەبێت شەڕی پەکەکە هەڵگیرسێنن و ناوچەکان لە پەکەکە پاکبکەنەوە،ئەمەش بێئەنجام مایەوەو دەستوەردانەکانی تورکیا هەڵگیرسانی شەڕی براکوژی لێکەوتەوەو دواجار تورکیا هێزێکی بەناوی نێوەندگیری پارتی و یەکێتی هێنایە باشورو تائێستاش ئەو هێزانە لە زیادبوندان.
هەوڵدانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ هاوکاری کورد بەتایبەت فەرەنسا زۆرێک لە کێشەکانی کوردیان لەباشوردا ڕەواندەوەو ببونە پشتو هاوکاری گەلەکەمان لە باشوری کوردستان، هەر وەک هێڵی36 دژی فرۆکە جەنگیەکانی عێراق و پاشەکشێی هێزەکانی سەدام لەهەرێم. دواتر بەردەوامی هاوکارییە مرۆیی و سەربازییەکان بۆ کوردەکان و پاراستنی باشور لە داعش و زۆرێکیتر لە هاوکاری ڕۆژئاواییەکان ، ئەمەش گرنگیدان بوو بە پێگەی کورد لە ڕۆژ هەڵاتی ناویندا.
هەڵوێستی حوکمەتی هەرێم کە لە چوارچێوەی هەڵوێستی دوو حیزبی پارتی و یەکێتی دەرناچێت و بڕیارەکان لە مەکتەب سەرۆک و مکتەب سیاسییەوە دەرئەچون ،کە هیچ پێزانینێکی پراکتیکی بۆ ئەو هاوکاریو هەڵوێستانە نەبووە،ئەوەندەی گرێدانی خۆیان بە تورکیاو ئێرانەوە پێشخستووە،ئەمەش پاشەکشێی جەوهەری لە پەیوەندیەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەت فەرەنسا هێناوەتە ئاراوە.
پێگەی هەرێمی کوردستان لە 2003وە لە گەڵ حوکمەتی فیدراڵدا ئەوەندە کاراو بەهێزبوو تا ئاستی چارەسەری کێشەی عێراقیەکان لە لایەن کوردەوە چارەدەکرا.
مخابن ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە تورکیاو ئێران و بەتایبەت تورکیا، بۆتە تێکشکاندنی ئیرادەی هەرێمو و لاوازبونی حوکمەت و پەرتەوازەیی یەکێتی و یەکڕیزی خەڵک و حیزبەکان.
ئەم سیاسەتی خۆپاراستنە لەپاڵ داگیرکاریدا خۆفرۆشتن و خاک فرۆشتن وتسلیمبونە بە داخوازییەکانی تورکیای ئیخوانی و مایە پوچ بوونی ئابوری هەرێموو ڕادەستکردنی پرسی نەوتو لەدەستدانی ناوەندێتی سەربەخۆیی بەڕێوەبەری حوکمەت و بەرژەوەندی نەتەوەیی ونیشتیمانی.
ئەم دۆخە نەخوازراوە کەحیزبی دەسەڵات فەرزیانکرد، هیچ توانایەکی بەپێوە ڕاوەستانی ئەم حوکمەتەی نەهێشت وبێ دارشەقی تورکیا وەستان ئەستەمە ، چونکە دەست وەردانەکانی تورکیا بەجۆرێکە دەست لە خوێندن و زمان و فەرهنگ و کلتورو تەنانەت ژیانی خەڵکیش وەرئەدات،بەدەر لەوەی دەسەڵاتەکانی لە پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و دادگاو پەروەردەو تەندروستی و زۆرێکیتر وەرداوەو بۆتە داینامۆی تەسلیمکردنی هەرێمی کوردستان بەتورکیا، ئەوە ئەنجامی بێئیرادەیی و زهنیەتی خۆبەکەمزانی و یەکڕیزی کوردان و نەتوانینی خاوانداری لە گەلو خاک لەژێر سایەی ئەم دەسەڵاتەی کە هەیمەنەی تورکیای پێباشترە لە گەل و نەتەوەکەی بەتەواوی دەرکەوتووە .
دواجار کاری تورکیا لە هەرێم داگیرکردنی تەواوی باشورە لەڕێگەی بەکرێگیراوەکانەوە ، ئەم سیاسەتە سی ساڵە تورکیا کاری بۆ ئەکات و دەسەڵاتی باشور هەڵەیەکیکرد ئیتر بۆی چارناکرێت ،هەربۆیە خۆڕادەستکردن ڕۆژ دوای ڕۆژ پێش ئەکوێت و خەڵک و حوکمەت وحیزبەکان توانای بەرگریان نەماوە .
ئەوەی گرنگە بوتترێت دەسەڵاتی هەرێم خۆیان بەشێکن لەو پرۆژەیە کە ئەنجامی ئەدەن .