پەرلەمان داوا دەکات هەنگاوی جددیی بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا بنرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق، هۆشداریی دا لە دەرئەنجامەکانی بەردەوامیی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و داوای کرد هەنگاو و ڕێوشوێنی جددیی بەرامبەر تورکیا بگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ شەممە، عەلا حەیدەری بە ئاژانسی مەعلومەی رایگەیاند: هێزەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان، خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و بەئامانجکردنی ئاسایشی هاوڵاتیانە”، ئاماژەی بەوەشکرد “هیچ پاساوێک نییە بۆ مانەوەی ئەو هێزانەی تورکیا لەسەر خاکی عێراق“.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر ئەوەی هیچ ڕێوشوێنێک لەدژی تورکیا  نەگیراوەتەبەر، ئەوا تورکیا بەردەوامە لە پێشلکردنی سەروەریی عێراق“.

عەلی فەتلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، سەرکردە سوننەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە بەرامبەر بەرژەوەندییە سیاسییەکانی تورکیا بەردەوامن لە ئیمتیازدان بە تورکیا.

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …