هەشت تیرۆرستی داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق رایگەیاند، هەشت تیرۆستی داعشیان لە کەرکوک دەستگیر کردوە، ددانیان بەکارەکانیاندا ناوە و بەشداریی خولی تایبەتیی ڕیزەکانی داعشیان کردوە.

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق راگەیاندراێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: «لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاواز و ورد، بەگوێرەی زانیاریی ورد، ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی ناوەندیی لە وەزارەتی ناوخۆ، توانی هەشت تیرۆریست لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکات، تۆمەتبارەکان بەگوێرەی ماددەی (٤/تیرۆر) داواکراون بەهۆی هەبوونی پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە.”

ئاماژە بەوەشکراوە: “تیرۆریستەکان لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دانیان ناوە بە کارەکانیان بە ناوی دیوانی جوند و مەفرەزی ئەمنیی، پاش بەشدارییکردنیان لە خولی تایبەت لە ڕیزەکانی داعش، هەروەها یەکێکیان خۆراک و پاڵپشتی گەیاندۆتە تیرۆرستانی داعش.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: “قسەکانیان لەڕووی بەرایی و دادوەرییەوە وەک دانپیانان وەرگیراوە و ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتە بەر.”

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …