لە دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ساڵی ڕابردوو، زۆرێک لەو ڕوداوانەی ئێستا لە گۆرە پانی سیاسی عێڕاقدا روودەدەن پێش بینیمان کردبوو، ھەرزوو رامان گەیاند ساختەکاری و بەرمەجەکردنی هەڵبژاردن ئەو لێکەوتانەی لێدەکەوێتەوە و بارودۆخەکە ناسەقمگیر و ئاڵۆزتردەکات، ئاشکرابوو لەھەڵبژاردندا خەڵکێکی زۆر نەچوون بۆ دەنگدان و زۆرینەی ھاوڵاتیان لەھەرێمی کوردستان و عێراق پرۆسەکەیان بایکۆت کرد بەپێی داتاکان و چاودێران زیاد لەسەدا حەفتای ھاوڵاتیان بەشداری پرۆسەکەیان نەکردووە، ئەو کەمینە کەمەش کە چوونەتەسەر سندوقەکان دەنگەکانیان بەرمەجەکراو شێوێندراوە. جگلەوەش نەیاساکانی کۆمسێۆن نە ھێزە کارگەرەکان ھیچ حساب و خوێند نەوەیەکیان بۆ بەرەی بایکۆت و نارەزایەتیەفراوانەکانی خەڵک نەکرد، بەڵکو دەسەڵاتدارانی دەرەکی و بەرژەوەند خوازی ناوخۆیی بۆسەپاندنی ھەژموونی خۆیان ئیرادەی گشتی و زۆرینەی گەلیان لەدەرەوەی پرۆسەکە ھێشتەوە بەم شێوەیە ھێزە سەرکەوتوەەکانی ئەوپرۆسە یە روبەرووی کێشەو قەیران و دابرانی زیاتر بوونەوە چونکەبەهەموو هێزەکانی پەرلەمان نوێنەری تەنها ٪٢٠-٣٠ هاوڵاتیانن ناتوانن نوێنەرایەتی راستەقینەی گەلانی عێراقبکەن بەڵکو دەیانەوێت خۆیان بەسەر زۆرینەی فەرامۆشکراودا فەرزبکەن و چارەنوسی نشتیمان و گەلانی عێڕاق بە زەبری چەک و کەللەڕەقی یەکلایی بکەنەوە ، ئەگەر بە وردی سەیری ئاکت و جوڵەی سیاسی دەستەڵادارەکانی هەرێم و بەغدا دەکەین توشی ئەوەش دەبینەوە کە هیچ لایەنێکی دەستەڵاتدار ئامادە نیە بچێتە ژێر هێزی یاسایی دەستوری چونکە خۆیان بەگەورەتر لە یاسا و دەستور دەزانن.
گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئەم دوایییە شاری بەغداد کە هەموو عێڕاقی خستە ژێر کاریگەرییە خێراکانی خۆی، وە بۆ ماوەیەک دیسان بژاردەی بەکارهێنانی چەکیان ھێنایەوە گۆرێ بۆ سەپاندنی عەقڵیەتی توندرەوەی دەسەڵاتخوازیانەیان ، ئەگەرچی زۆرن ئەو لایەن و کەسایەتیانەی کە دەخوازن عێڕاق و گەلە بەشمەینەتەکەی لە چارەنووسێکی لێڵ و تەماوی و تاریکدا بهێڵنەوە، بەڵام بەرەی کۆمەڵگا و ئازادیخوازی گەلان و ئێمەش وەک ھێزێکی ناو ئەو بەریە وێرای رەتکردنەوەی بەکارھێنانی زمانی چەک و خۆسەپێنی بەوپەڕی توانای خۆمان تێدەکۆشین کە چەک لە هەر بارودۆخێکدابێت دور بخرێتەوە لە ململانێکان و گفتوگۆی هەمەلایەن بەشێوازی ئاشتیانە و دیموکراتیانە بکرێتە بنەمای چارەسەری بۆ سەرجەم کێشەکان،
ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە کە دەبێت گەلانی عێڕاق چیتر پێویستیان بەحیزب و کەسایەتی و خێڵگەرایی و مەزهەبگەرایی نەبێت و دەستی لێبەربدەن، ئەوەی پێویستە بکرێت،ئەوەیە دەبێت گەلانی عێڕاق بەرەی دیموکراتی و نیشتیمانی پێک بھێنن و خۆیان لەچوارچێوەیەی بەرەی دیموکراتی ئازادیخوازی و دژەگەندەڵی و دور لەوابەستەیی ڕێکبخەن ،
عێڕاق پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندی هەیە کە بەئاراستەی پێکەوەژیان و ئاشتەوای ئاراستەبکرێت دەتوانێت هەموو کێشەکانی ئێستای تێ پەرێنێت، دۆخی هەرێمی کوردستانیش لەھەمووئاستەکاندا لەناو گێژاو بێ ئاسۆیدا دەژیت سیاسەتی وابەستەی و خۆسەپێنی بەردەوامیدان بە تالانی وگەندەلی کەمی خزمەتگوزاەی بوونی ھێزی چەکداری حیزبی وکەسی بێکاری وھەژاری ھەموو سنورێکی تێپەرکردووە، سنورو ناوەندی شارەکانیش کراوەتە مەیدانێکی بێ خاوەن و داگیرکەرانی کوردستان چۆن بیانەوێت تەراتێنی تێدا دەکەن و رۆژنیە سەروەری خاک و ئاسمان و ھاوڵاتیەکانی نەشکێندرێت،
حکومەتی هەرێم و بەغداش خۆیان لێ کەڕکردووە و بگرە ھاو کاریشیان دەکەن،
ئەوەی پێویستە ئەوەیە گەلانی عێڕاق دەبێت ھەموو دەست وەردانێکی دەرەکی و هەموو جەنگێکی نێو خۆیی ڕەتبکەنەوە، ئیرادەی گەلانی عێراق لە چاەسەری کێشەکان بەبنەمابگیرێت ، داوای داماڵینی چەک لە حیزب و میلیشیاکانی عێڕاق و ھەرێم بکرێتە داوکاریەکی گشتی و یاسایی، ھەڵبژاردنێکی دور لە ساختەکاری کەمافی یەکسان و پارێزراو بۆ ھەموان گرەنتی بکرێت ، بۆ ئەوەش گەلانی عێڕاق بۆ مافەکانی خۆیان پێویستە بەرێگای دیموکراتیانە دەستوەردان بکەن.
لەو روانگەیەوە وەک تەڤگەری ئازادی
بۆ ئەوەی سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێن و ئاشتی پێکەوەژیان بەرقەراربێت و مافی ھەموان پارێزراو بێت، کاردەکەین بۆ تێپەراندنی عەقڵیەتی نەتەوەگەرای و مەزھەب گەرایی و خێڵەکی و وابەستەی، ئەوەش خەباتێکی دیموکراتی و هەمەلایەنەی دەوێت لەلایەن کۆمەلگا بەگشتی و هەومووئەو هێزو گروپ وکەسایەتیە نیشتیمانیانەی کەباوەریان بە پێکەوەژیانی گەلان و چارەسەری دیموکراتیانەی کێشەکان هەیە بێگومان ئەوەش باشترین رێگایە بۆ خزمەتی گەلانی ئێراق بەکوردو عەرەب و پێکهاتە ئیتنی و باوەریەکانیەوە.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەرێوەبەرایەتی
٢٠٢٢/٩/٢