کەمپینی یەکریزی لە سەکۆی ئازادیی شاری سلێمانی چالاکیەکی ئەنجامدا، کە بۆ پشگیری لە ژنانی چالاکوانان وڕۆژنامەنوسان و ئەو ژنانەی کە توندووتیژی دەرونی و جەستەییان بەرامبەر دەکرێت.
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەی ژنانی کەمپینی یەکڕێزییە.
ئێمەی ژنان بۆئازادی تێدەکوشین دژی توندووتیژی وستەم.
ئێمەی ژنان لەبوختان ناترسین.
هەرتۆمەت،و بوختانێک،و تووندوو تیژیەک بەرامبەر هەر ژنێک بکرێ ئەوا لەکەسایەتی ئەو ژنەدا بەرامبەر هەمووژنان کراوە.
بوختانی ئەخلاقی لەکۆمەڵگەی کوردیدا بەتووندووتیژی و کوشتن کۆتای دێت،هەمیشە بۆئەوەی ژنان بێ دەنگ بکرێن بوختانی ئەخلاقی دەخرێتەپاڵی، ئیتر ئەوژنە لەناو خێزان،کۆمەڵگە،شوێنی کار یان ناو حیزبێک،وەیان چالاکوان ،ڕۆژنامەوانی بوێرو ژنی ئازادی خوازبێت،جیاوازی نیە بۆ ئەو لایەنەی کە بوختانەکەی بۆدەکات، لەم هەفتەی بەرانگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنانەدا چۆن ئەبێ ئاوابخوتان بەژن بکرێت.
ئەو بوختانەی بۆژنێکی چالاکوان کراوە کەکوردەو لە وڵاتی ئەمریکادەژی وژنێکی چالاکوانە خاتوو(شنیارئەنوەر )دوورە لە هەموو پرەنسیپێکی فەرمان ڕەوایی،ویاسا ی ئەخلاقی،ئاینی وکۆمەڵایەتی، بەتایبەت کەسێک پۆستێکی باڵای هەبێت لەناو حکومەتدا ئەوەزۆرتر شەرمەزاریە.
ژنان هەمیشە قوربانی سەرەکی بوون لەجەنگ ومل ملانێ وناکۆکیەکاندا، دوور ناڕۆین لەسەردەمی ڕژێمی بەعسیدا،بۆئەوەی پیاوێک تەسلیم بگرن خێزانەکانیان دەکردنە هەڕەشەو بەشکانی ئابڕویان هەڕەشەیان دەکرد، لەبەرئەوە ژن هەمیشە قوربانی بووە.
ئێستەش هەرژنێک کارێکی لەبەرژەوەندی خەڵک بکات،و لەبەرژەوەندی دەستەڵات نەبێت،بوختانی ئەخلاقی بۆدروست دەکەن یان بەشکانی ئابڕووی هەڕەشەی لێ دەکرێت،ئەوەش تووندوو تیژیە چونکە ئەوژنەئازار دەدرێت ودڵی دەشکێت.
لەبری ئەوەی داوای لێبووردن لەخەڵک بکەن لەو هەموونەهامەتی وکۆچ برسێتی وبێ کاری وژن کوشتنە دێن و بوختان بۆژنەچالاکوان دروست دەکەن.
لەبەرئەوە ئێمە وەکو چالاکوانانی ژن لە( کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی تووندوو تیژی وداگیرکاری) ئەو بوختانە بۆسەر هەموو ژنان دەبینین وپێویستە نەک تەنها لە شنیار خان ئەبێت داوای لێبووردن لەهەمووژنان بکرێت ئەوانەی ئەو بوختانەیان کردوە کە نوسینگەی حکومەتی هەرێمە.
ژنان پێویستە لەناو حیزبەکان،وپەڕلەمان وهەموو جێگایەک بێ هەڵوێست نەبن بەرامبەر هەر بوختان وکارێکی ستەمکاری کە بەرامبەر ژنان دەکرێت،چی ئەو ژنانەی دەستگیردەکرێن وئەوانەشی کەئەبنە قوربانی ئەو بوختانە ناڕەوایانە.
چونکە ئەوانەشی کەژن دەکوژن وتووندوو تیژی دەکەن بەرامبەر ژنان هەمان بەو ئەقڵیەتەوە ئەنجامی دەدەن،لەبەر ئەوەیە بە ئازادی دەگەڕێن لەدوای ژن کوشتنەکانەوە، ئەوەتا ژن دەکوژن ولەگۆڕستان فڕێیان دەدەن.
ژنی کورد قوربانی وتێکۆشانی گەورەی ئەنجامداوە لەپێناو خاکو نیشتیماندا چۆن دەبێت ئاوا بوختان بەژنی کورد بکرێت.
لێرەوە هەربوختان وتۆمەت وتووندوو تیژیەک بۆسەر ژنان دەکرێت شەرمەزاری دەکەین.
وەپێویستە ژنانی ناو حکومەتیش ئەوە قبوڵ نەکەن.
بژی ژنی ئازادیخوازو بوێر
بژی ژنانی تێکۆشەرو کۆڵنەدەر
بژی یەکڕیزی ژنان دژی هەر تووندوو تیژیەک
کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی تووندووتیژی وداگیرکری
15/12/2021
س-ع