نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان‌ دیاریكرا

    له‌ شاری سلێمانى بۆ مانگی ته‌مموز(7) نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان دیاری كراو و پێدانی كاره‌بای مۆلیده له‌م مانگه‌شدا‌ (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی ببڕێت كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كرێت.

 

لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢/٨/٢٠٢١ نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (حه‌وت) دیاریكرد، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردن دیاریكراوه‌.

 

لە نوسراوی کۆبونه‌وه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە: كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی (حه‌وت)دا له‌نێوان (285) بۆ (315) سه‌عاتدا بووه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان (12) دوانزه‌ هه‌زار بۆ (13500) سیازده‌ هه‌زار و پێنج سه‌د دیناردا ده‌بێت‌، هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش ئاماژەی بەوەشکردووە: له‌ مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك مۆلیده‌ له‌ ناوشاری سلێمانی له‌كاركه‌وتن، به‌ڵام ناچاركران به‌ دابینكردنی مۆلیده‌ی تر و رێگه‌ نه‌درا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیان بێ كاره‌با‌ بن و خاوه‌نی ئه‌و مۆلیدانه‌ش رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *