تەڤگەری ئازادیی بەشداریی مەراسیمی شەهیدانی مانگی حوزەیرانی کرد

رژاک لە شاری سلێمانی، مەراسیمێکی بۆ بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی مانگی حوزەیران و شەهید “زیلان” بەڕێوەبرد و  ژنانی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی مەراسیمەکە بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان نامەیەکی زەینەب کناجی خوێندرایەوە تیایدا هاتبوو:” گەلی کورد هەر لە مێژەوە لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە چاودێریی کراوە لە ڕووی پێشکەوتنی جڤاکییەوە، لە ئاستێکی نزمدا بووە، نەک هەر خاکەکەی بەڵکو هەوڵدراوە زمان و هەستیشی لێ زەوت بکرێت، کوشتنی سپیی کە توانەوەی گەلێکە بەسەر کورددا سەپاندوویانە، هەر بۆیە وەک ژنان لە هەوڵ و تێکۆشانمان بەردەوامین لە خەبات”.

لە مەراسیمەکەدا تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و  و ئەندامانی تری تەڤگەری ئازادیی بەشدار بوون.

هەروها بەیاننامەی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لەلایەن شەهێن محەمەدەوە پیشکەشی ئامادەبووان کرا و ئاماژەی بەوەکرا ” لاپەڕەکانی میژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان لە پێناو ئازادیی و بەدەستهێنانەوەی مافە ڕەواکان پڕە لە داستانی نەبەردیی و قارەمانیی کە ئاوێنەی تایبەتمەندیی تاکی کوردن، ژنانی کوردیش لەم تێکۆشانەدا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە، بۆیە زەینەب کناجیی “زیلان” و شەهیدانی مانگی حوزەیران بناغەی ئاییندەیەکی ڕۆشنیان بۆ ئێمەی ژنان ئافڕاندوە”.

هاوکات بەیاننامەی ژنانی ڕۆژهەڵات لەلایەن فاتمە ڕۆژهەڵاتییەوە خوێندرایەوە و وتی:”پێگەی تایبەت و جەوهەری ژن کاریگەری گرنگیی لەسەر کۆمەڵگە و پێشکەوتنی مرۆڤایەتیی جێهێشتووە، بۆیە هێرش و تیرۆرەکان بۆ سەر ژنان تا ئەمڕۆش بەردەوامە، هەر بۆیە زەینەب کناجیی دەڵێت: دەمەوێت ببمە هاواری ئازادیخوازیی نەتەوەکەم و سیمبۆلی زیندووبوونەوەی ژنانی کوردستان، ئێمەش وەکو ژنانی پارچەکانی کوردستان درێژە بە خەباتی ئەو شەهیدانە دەدەین”.

سینەفزیۆنێکیش لەبارەی خەبات و تێکۆشانی زیلان کەناجیی، ناگیهان ئاکارسەل، لێمان شویش و شەهیدانی مانگی حوزەیران پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

سارا ڕەزا، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایگەیاند: ” ئەمڕۆ ٢٧ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر چالاکییە گیانبازییەکەی زیلان کەناجیی، ئەمەش ڕۆژێکی ناخۆشە بۆ ئێمەی ژنان کە پێشەنگێکمان لەدەستچووە، بەڵام ئەوان مێژوویان بۆ خۆیان نووسییەوە و ئێمەش شانازییان پێوە دەکەین، وەکو ژنان لەسەر خەباتی ئەوان بەردەوام دەبین و ئەبێت زەینەب کناجی “زیلان” بە تەواوی مرۆڤایەتیی بناسێنین.”

 

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …