چەند ڕۆژێك دەبێت شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو
پێشبینی دەکرێت لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین دەست پێبکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٥/١/٢٠٢٢ شارەزایەکی بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە: لەسبەینێ یەك شەممەوە سەرمایەكی مێژووی بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو لە بەشێكیش لەشارەكان و ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
ماڵپەڕێكی كەشناسی جیهانی پێشبینی ئەوەی کردووە کە، پلەكانی گەرما لە سلێمانی بۆ خوار 10 پلە دابەزێت و ڕۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە لە سنوری پارێزگاكانی هەولێر و كەركوكیش بەفرببارێت و بەو هۆیەوە پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات.