بۆ بنەماڵەی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ – حەیدەر شێخ عەلی

پرسەنامە
بۆ بنەماڵەی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ – حەیدەر شێخ عەلی فەیلی، هاوڕێیان و دۆستان لە حیزبی شیوعی کوردستان و عێراق، خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین بۆ کۆستی ژیان ئاوایی هاوڕێی سەرکردە حەیدەر فەیلی تێکۆشەر و ماندوونەناسی ڕێی ئازادیی کوردستان  و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی، لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە ئازادیخواز و بەئەزموون و بوێرەی گەلەکەمان بۆ هەموو لایەک زیان و کەسەرێکی گەورەیە، یاد و ئەدگاری ئەو شۆڕشگێڕە بۆ هەمیشە بەزیندوی و شکۆداری دەمێنێتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردو هاوڕێی و هاوسەنگەرەکانی دەکەین، هیواخوازین دوا ناخۆشی بێت بۆ هەموو لایەک – ڕۆحی هاوڕێ حەیدەر فەیلی شاد و ئارامبێت.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی هاوسەرۆکایەتی
٥/٥/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …