گروپی ”گۆڤەند و پەیجی CTS”ی سەر بە دەزگای پاراستنی بنەماڵەی بارزانیی

لاست ئەمین

 

پاراستنی بنەماڵەی بارزانیی، بە بەرنامە، ترس و تۆقاندن لەسەر ئاستی گشتیی بڵاو ئەكاتەوە.. مەترسی بۆسەر ژیانی چەندین كەس دروست كردوەو ڕەنگە لە چەند ڕۆژو مانگی داهاتوو، ژمارەیان بە لە سەدان و هەزاران قوربانی تێپەڕێنێت، ئەگەر ئێستا ڕایاننەوەستێنینین..
تا، ئەم ساتە، سێ لەو قوربانیانەی هەڕەشەی بڵاو كردنەوەی ڤیدیۆیان لێ كردووە یان ڤیدۆكانیان بڵاو كردۆتەوە، خۆیان كوشتووە.
هیچ دوورنییە، چەندین كچ و كوڕیتر كە لەم ماوانەی ڕابردوو خۆیان كوشتووە، قوربانی ئەم تۆڕە هاككەرەی ناو دەزگای پاراستن نەبن؟ چونكە، هیچ هۆكارێكی قەناعەت پێكەر نەبوە بۆ خۆكوشتنیان، كاتێك لە كەسوكارو هاوڕێكانیان پرسیون!
زۆر ڕوونە، بەشێك لەو قوربانییانە كاتێك داوایان لێ كردوون بە ڕەنگ و دەنگی خۆیان تۆبە-ڤیدیۆ بكەن و گوو دەرخواردنی خۆیان بدەن و بڵاوی بكەنەوە، ئامادەنەبوون بیكەن لە ترسی كەسوكارەكەیان، كە پێیان وابوە ڤیدیۆكانیان كە لای گروپی ”گۆڤەند”ە یان تۆبە-ڤیدیۆكەی كە خۆیان ئەیكەن، ئەبێتە، سەرچاوەی كەرامەت شكاندن و ئابڕووچونیان لەناو خێزان و كۆمەڵگا یان كوژرانیان لە لایەن كەسوكاریانەوە، ڕێگای سێهەمیان هەڵبژاردوەو خۆیان گوشتووە.
سەرەتا پێویستە ئەمە بزانن;
هەڕەشەی گروپی ”گۆڤەند”، جیاوازە لەو نەخۆشانەی كە بە ”گورگی تەنیا” ناسراون، لێرەو لەوێ پەیوەندی لەگەڵ كچ و ژن ئەبەستن، دوایی بە وێنەو ڤیدیۆكانیان داوای پارەیان لێ ئەكەن یان سێكس.
یان، ئەو كەسانەی كە لەگەڵ كچێك یان ژنێك ئەبن، دوایی بە هەر هۆكارێك كچەكە یان ژنەكە وازدێنێت، نێرەكە بەپێی مێشك و دەرونی نەخۆشی خۆیی پێی وایە كچەكە بێ وەفا بووە یان درۆی لەگەڵ كردوە، بە وێنەو ڤیدیۆكانی هەڕەشەی لێ ئەكات، تا وازی لێنەهێنێت.. دۆزینەوەی ئەمانە ئاسانە، ئەگەر قوربانیەكە خێرا شكات لای دەزگا ئەمنییەكان بكات، یان بە كەسێكی متمانە كراوی خۆی بڵێت، كەسی تاوانبار و دەروون نەخۆش قورتار بوونیان نیەو ئەتوانرێت بدۆزرێنەوەو دەسگیر بكرێن. چونكە، چۆن وێنەی ژنە لای كوڕە هەیە، چۆن ڕەقەمی ژنە لای نێرەكە هەیە، چۆن ناوو نیشانی ژنە لای كوڕە هەیە، ئاواش لای ژنەكە هەیە.. دەزگا ئەمنیەكانیش بە ئاسانی بە چەندین ڕێگا ئەتوانن بیاندۆزنەوە.

ئەی ”گروپی گۆڤەند” یان ”گۆڤەند” كێیە كە پەیجی CTS بەڕێوە ئەبەن؟
ئەم زانیارییانە پێویستە بزانن;
١- ئەبێت لەوە دلنیابیت و هیچ گومانێكت نەبێت، كە ئەم كردەوە سایكۆپاثتیكی و بێ ئەخلاقیی و تیرۆریستییە، دەزگای پاراستنی بنەماڵەی بارزانیی لە پشتەوەیەوەو بە بەرنامە ئەمە ئەكەن،بۆ ترساندن و تۆقاندن و كۆمەڵگای كوردیی و داڕمان و داڕزانی كۆمەڵگا و هەڵوەشانەوەی خێزان و دروستكردنی كارەساتی كۆمەڵایەتی و خێزانی.
٢- ئەو كەسانەی لە ناوچەی ”سەوز یان دەرەوەی هەرێمی كوردستان” ئەژین و سیمكارت و خەتی ئینتەرنێتی ”كۆڕەك و ئەو خەتانەی تر بەكار ناهێنن، كە لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانین و خاوەنەكانیان لە خێزانی بنەماڵەی بارانین و لەو ناوچەی زەرد نین”، پێویست نیە بترسن لە هاككردن.
ئەگەر دیقەت بدەن، هەموو قوربانییەكانی دەستی گروپی گۆڤەند لە ناوچەی زەرد ئەژین و بە جۆرێك لە جۆرەكان ئەو سیمكارت و خەتی ئینتەرنێتانە بەكاردێنن كە خاوەنەكانیان یان سەر بە خێزانی بارزانین یان پیاوی بنەماڵەی بارزانینن، بە خەتی بەلاشیشەوە-Free.
٣- بۆ خۆپاراستن لە هەر گروپ و كەسێكی هاككەر، پێویستە، ژمارەو ئیمەیڵەكانتان لە سۆشیال میدیا بشارنەوە ”Only Me” لێ بكەن، تەنانەت ئەگەر لە هەرێمی كوردستان و ناوچەی زەردیش ناژین.
٤-خۆتان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ”سناپ و تیكتۆك و ئەوانیتر” بە دوور بگرن، كە هیچ سانسۆرێكیان لەسەر نیەو هیچ یاساو ڕێسایەكی نێو دەوڵەتی دەسەڵاتیبەسەردا نیەو زۆرترین سایكۆپاتیك و ڕەیپەست، لە كاردان.
گروپی گۆڤەند و پەیجی CTS، كەسانێك نین لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بژین، هەرچۆن پەیج و كەسەكانی سەر بە پاراستن ئەو ئیدیعایانا بڵاو ئەكەنەوە، كە كەسانێكن لە دەرەوەی وڵات! یان وێنەی كەسێك بڵاو ئەكەنەوە گوایە ئەو كەسە گۆڤەندە! وای نیشان ئەدەن، ئەو كەسە یان ئەو كەسانە گروپێكی هاككەری گەورەو شارەزان و دەزگا ئەمنییەكانیان هیچ سەرەداوێكیان دەست ناكەوێت و نازانن كێن!
ئەم ئیدیعایانە، بە بەرنامە بڵاو ئەكەنەوە، تائەوەندەیتر خەڵك بترسێنن و بتۆقێنن و شەڕێكی سایكۆلۆژی و دەروونی دژی خەڵكی كوردستان بەرپا بكەن، هیچ كەسێك لە ژیانی خۆی دڵنیانەبێت و هەمیشە لە دڵەڕاوكێ و ترسابێت، كە ڕەنگە كەسی داهاتوو ئەوبێت تۆبەو گوی پێ بخۆن!

Sakar Abdullah, [02.09.21 10:35] چۆن كاتی خۆی دەزگای KGB سۆڤێت، گروپێكی لەناو دەزگاكەی دروست كردبوو بۆ دروستكردنی نوكتەو گاڵتەو گەپ، ترس و تیرۆرو زیندانیەكانی لای خەڵك كردبوە شتێكی ئاسایی !ئاواش، دەزگای پاراستنی بنەماڵەی بارزانیی، ئەم بەشەیان لەناو ئەو دەسگایە دروست كردووە، بۆ بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن و تێرۆرایزكردنی كۆمەڵگاو كەرامەت شكاندنی تاكی كورد.
چەتە و مافیاو فاسدی دەسەڵاتداری كورد، زیاتر لە سی ساڵە بە هەموو ڕێگایەك كۆمەڵگای كوردیی فەساد ئەكات و شێرازەی كۆمەڵگاو خێزان هەڵەوەشێنێت، ڕۆڵی بنچینەییش دراوە بەو تیڤی و میدیا بیستراوو بینراوانەی كە دروستیان كردووە. وا ئەمڕۆش قۆناغێكیتری مەترسیداریان بۆ تیرۆرایزكردنی كۆمەڵگا لە سۆشیالمیدیا دەست پێكردووە…
ئەبێت ئەمە بزانن، ئەو كەسانەی ئەكرێنە قوربانی، بە گۆترە هەڵیەبژێرن و ئەیكەنە ئامانج، چونكە ئەو كەسانەی هەڵیەبژێرن كەسانێكی ” سیاسیی، چالاكەوان، ڕەخنەگر، نووسەر، هونەرمەند و هتد نین.. قوربانییەكان، تەنها، كەرەستەن بۆ پێكانی ئامانجەكەیان، كە بڵاو كردنەوەی ترس و تۆقاندن و هەڵوەشانەوەی كۆمەڵگاو خێزان و، دروستكردنی ڕووداوە بۆ سەرقاڵكردنی خەڵك و بەتاڵ كردنەوەیان.
ئەوانەشی ئەكرێنە ئامانج، ئەو قوربانیانەن كە لە ناوچەی زەرد و ژێر دەستی بنەماڵەی بارزانیی و دەزگا ئەمنی و میلیشیاكانیانن.
ئەم گەنجانە-قوربانییەكان، دوورو نزیك پەیوەندیان بە كاری سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە نیەو تاكە تاوانێك كە هەیانبێت، گەنجێتی خۆیان ئەكەن و ژیانی ئاسایی و سروشتی خۆیان ئەژین، وەك هەر گەنجێكی ئەوروپی.
بەڵام، سەردەشت عوسمان وتەنی; ئەم دەسەڵاتە كوا باكی بە نەوەكانی ئەم نیشتیمانە هەیە؟ وا لە پێناوی مانەوەیان لەسەر دەسەڵات و میرات و توراثی سیاسییان بۆ نەوەكانیان، گەنجەكانمان ئەكەن بە قەرەبرووت و ئەژنۆو مەچەكەكانیان ئەهاڕن.
ئەركی هەموو كەسێكە بێتە قسەو لە شوێنی خۆی دەنگ هەڵبڕێت و ئەم كارە تیرۆریستیی نائینسانی و نائەخلاقییەی دەزگای پاراستن، ڕاگڕن.
من دڵنیاتان ئەكەم;
ئەگەر هەموومان دەنگ هەڵبڕین و ئەم بێئەخلاقییە پرستۆو شەرمەزار بكەین و هەموومان بە یەك دەست دەست بۆ دەزگای پاراستن و بنەماڵەی بارزانیی درێژ بكەین، لە ماوەیەكی كورتدا كۆمەڵێك كەس ئەهێننە سەر شاشەكان و ئەلێن;
تاوانبارەكانمان گرت! ئەیانهێننە سەر شاشەی تیڤییەكانیان، دان بە تاوانەكانیان ئەنێن!
خۆ من و تۆش ئەزانیین، ئەوانەی ئەیانهێننە سەر تیڤییەكان دوورو نزیك پەیوەندیان بەو كارانەوە نیە، یان بە زۆر ئەو توهمەتەیان بەسەردا ئەسەپێنن و لەژێر هەڕەشەی شەرەف و زۆر شتیتر بەسەریانا ساغی ئەكەنەوە، یان گروپێكیترن لە پیاوەكانی خۆیان و تا بێدەنگ كردن و لەبیربردنەوە و ساردكردنەوەی خەڵك و دروستكردنی ڕووداوێكیتر نمایشیان ئەكەن و دوایی لە دەرگای پشتەوە ئەیانبەنە دەرەوە!
بەڵام، ئەركێكی ئەخلاقی و ئینسانی و ویژدانییە، ئاكتێكی شۆرشگێڕییە، هەموومان پەنجەی تۆمەت بۆ بنەماڵەی بارزانیی درێژ بكەین ، لە پێناوی ئەوەی كەسیتر نەبێتە قوربانی و ئەم تیرۆرە ڕاگرین.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

هاوپەیمانی نەسر: دۆسێیەی نەوتی هەرێم جگە لەخواو پارتیی دیموکراتیی کوردستان کەس هیچی لەبارەوە نازانێت  

هاوپەیمانی نەسر رایدەگەیەنێت، پارتیی دەستی بەسەر داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا گرتووە و جەختیکردەوە: “تەنها خوا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *