بە بۆنەی١٥ی ئاب_ەوە ئاهەنگێکی جەماوەری بەڕێوەچوو

 

بە بۆنەی تێپەڕبونی ٣٨ ساڵ بە سەر دەستپێکردنی خەباتی چەکداری شۆڕشی پارتی کرێکارانی کوردستان_پەکەکە ئاهەنگێکی جەماوەری  سازکرا.

لە سەیرانگای سەراوی ناوچەی شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بۆنەی تێپەڕبونی ٣٨ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی شۆرشی چەکداری دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئاهەنگێکی جەماوەری سازکرا و بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە.

سەرەتای ئاهەنگەکە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد ودواتر لە لایەن هەڤاڵ دڵشاد عوسمان سەبارەت بە ١٥ تەباغ واتا و گرینگی ئەوڕۆژەی باسکرد و وتی: گرنگی ١٥ تەباخ هەرئەوە نیە بزوتنەوەیەک دروست بووبێت و یەکەم فیشەکی دژ بە داگیرکاری تەقاندبێت، بەڵکو گرنگیەکەی لەوێوە سەرچاوە دەگریت کاتێک ڕێبەر ئۆجالان دەڵێت، کوردستان بندەستە، دەبێت ئازاد بێت، بۆ ئازادی کوردستانیش پێویستە ژن ئازاد بێت، لە چوارچێوەیەدا بزوتنەوەیەکی بە پرنسیپ و پەرەوەردە لە دایک دەبێت.

باسی لەوەشکرد: ئەم بزوتنەوەیە جیاوازیەکی زۆری هەیە لە گەڵ بزوتنەوەکانی پێشخۆی و دوای خۆی، ڕووبەڕووی چەندین پیلانگێڕی بەوەتەوە، بەڵام پەروەرەدەی بەهێزی چەکداری فکری شکست بە هەموو ئەو پیلانگێریانە دێنێت و پەکەکە مەزنتر دەبێت، ئەمەش دوژمن سەغڵەت دەکات.
پاشان لە لایەن گروپی موزیکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، چەندین گۆرانیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و ئاهەنگەکە ش تا درەنگانی ئێوارەبەردەوامی هەبوو.

 

س_ع

 

 

هەروەها چێکی بکە

شاندێکی کەنەکە سەردانی بارەگایی تەڤگەری ئازادیی کرد

ئیوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە٢٢/٩/٢٠٢٢لە شاری سلێمانی، شاندێکی کەنەکە سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .