ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی تێرۆکرا

سوهەیل خورشید ناسروا بە مامۆستا شەماڵ، ئەندامی دەستەبەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، لەبەردەم ماڵکەی خۆی لە شاری کفریی تیرۆکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨/٨/٢٠٢٢ مێژوونووس و نووسەری کورد سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شاری کفریی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.
سوهەیل خوشید، تەمەنی ٦٢ ساڵ بووە، فەرمانبەر بووە لە فەرمانگەی كشتوكاڵی كفریی، سوهەیل مێژوو نووسێکی دیار و جوگرافیاناسێکی باشی کوردستان بوو، خاوەن ژمارەیەک کتێبی چاپکراوە لەبارەی مێژووی گەرمیان و جوگرافیاوە.
تەرمی سوهەیل خورشید، لەمەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی هەڤاڵان و کەسەنزیکەکانی و دۆستانی لە شاری کفریی بە خاك سپێردرا، هەڤاڵانی لەسەر گۆڕەکەی بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیاندا.
ئەم تیرۆرە لە کاتێکدایە، چەندین تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی و هاوڵاتیی تری پارچەکانی تری کوردستان لە باشووری کوردستان تیرۆر کراون، بەڵام لایەنە پەیوەندیی دارەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ لێدوانێکی نەبووە.

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *