کێ مافی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ھەیە؟

سەرکەوت سەوادی

گەڕانەوە بۆ مێژوو، ئەرکی ھەر کەسێکە تا وەک ئاوێنە، ڕابردوو ببینێت و لێی تێبگات، ئەمەش ھاوکارمانە بۆ بڕیاردانێکی درووست.

حیزبەکانی دەسەڵات لەکاتی ھەڵبژاردندا پێویست ناکات ھیچ بانگەشەیەک بکەن، تەنھا ئەو بەڵێنانەی کە لەماوەی ئەو ٣٠ ساڵەی بە خەڵکیان داوە، نیوەی جێبەجێ بکەن بەسە.

چۆن دەکرێت ٣٠ ساڵ حکوومڕانی کوردستان بکەن و کەسیش دەستی نەگرتبن لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانتان، بەڵام دووبارە و دە بارە بانگەشە بکەنەوە و بڵێن ئەگەر دەنگمان پێبدەنەوە ئەو کارانەتان بۆ دەکەین، ئەگەر ڕاست دەکەن بۆچی چەند ساڵە نەتان کردووە، ئەگەر نایکەن، بۆچی بانگەشەی درۆ و ھەڵخەڵەتێنەرانە دەکەن؟

بۆیە پێویستە خەڵک ھۆشیار بێت و کەمێک بیربکاتەوە لە ڕابردووی ئەو حیزبانەی دەسەڵات، کە ھەر ساڵە و قەیرانێک بۆ ئەو خەڵکە بەش مەینەتە دەخوڵقێنن.

وەک بەرپرسیارییەتییەکی ئەخلاقی پێویستە لەسەر خەڵک دەنگ نەدات بەو حیزبانەی دەسەڵات، چونکە ئەوان ٣٠ ساڵە بانگەشەی درۆزنانە دەکەن و بەڵێن بەخەڵک دەدەن، لەکاتێکدا نەک ھەر بەڵێنەکان جێبەجێ نەکردووە، بەڵکو پێچەوانەی بەڵێنەکانیان کاریان کردووە، بۆنموونە: گوتیان ئێمە ھەلی کار درووست دەکەین، بەڵام ئێوە دەبینن ڕۆژانە چەندە خەڵک بێکارە و زۆرێکیش لەوانەی کاریان ھەبوو لەبەر زوڵم و زۆریی و قۆرغکاری کارەکەیان لە دەست داوە، گوتان ئارامی بۆ ھاونیشتیمانیان دەستبەر دەکەین، بەڵام بینیتان شەوێک بە تەقەکردن و ڕۆژێک بە جولاندنی ھێز لە پێناو پۆست و دزی و کورسییەکانیان، تەواوی خەڵکییان ھەراسان کردووە، ئەرێ بەڕاست ئێوە ئارامی ناو حیزبەکەی خۆتان پێ زامن ناکرێت، چۆن دەتوانن ئارامی خەڵک زامن بکەن؟

دەسەڵاتی سەدامی دیکتاتۆر ڕوخا، بەڵێنتان دا ئازادی بەرقرار بکەن، بەڵام ھەر ڕژەی کۆمەڵێک خەڵکی پاک و بوێر، دەخنە گۆشەی زیندان، چەندین ڕۆژنامەنووسی بوێرتان خڵتانی خوێن کرد و کوشتان، لەوەش خراپتر ڕۆژنییە ھاونیشتیمانییەکانتان دووچاری ترس و ھەڕەشە نەکەنەوە، تەنھا لەبەر ئەوەی دەڵێت مافمان پێ بدەن، ڕێگەمان بدەن بژین، ئێوە گوتان ھەولێر دەکەینە دوبەی، بەڵام دەبینن لایەنی ئۆپۆزسیۆن ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکات، چۆن دەکرێت و بە کامە ڕێگە درووستە جارێکی تر خەڵکی کوردستان دەنگتان پێبداتەوە؟ بەڕاستی چاوەڕووی دەوێت، مرۆڤێک لەو کوردسانە بوێری ئەوەی ھەبێت خۆی کاندید بکات بۆ حزبەکانی دەسەڵات!

چۆن دەکرێت خەڵک ئەوە لە بیر بکات، بە بڕیارێکی بێ بیرلێکردنەوە ڕیفراندۆمێک بکەن و نیوەی خاکی کوردستان لە دەست بدەن، چۆن دەکرێت باسی پاراستی کیانی کوردستان بکەن، بەڵام خۆتان دەستی دووژمن دەگرن و ھەر ڕۆژەی پارچەیەکی کوردستانیان پێشکەش دەکەن، تەنھا لەپێناو مانەوەتان لە سەر کورسی دەسەڵات.حیزبەکانی دەسەڵات کارێکتان کردووە ساڵ نییە، نزیک ٣٠ھەزار فێرخواز کە خوێندن تەواو دەکات، بێکار نەڕواتەوە ماڵەوە، بەڵام چاوەڕێی ئەوەشن دەنگتان پێبدەن، بۆیە لەسەر ھەر تاکێک پێویستە بە تەواوی ھێزەوە ڕووبەڕووی دەسەڵات بێتەوە، یەکێک لەو ڕێگەیانەی ڕووبەڕووبوونەوە دەنگنەدانە بە حیزبەکانی دەسەڵات. تا ئەو پەیامەیان پێبگەیەنن کە خەڵک چەندە لێیان ناڕازییە. دڵنیابن لە دوو ڕێگە زیاترمان لە بەردەمدا نییە، یان دەبێت ئەو ژیانە کولەمەرگییە قبووڵ بکەین و بێدەنگ دانیشین، یان دەبێت ھەموومان یەک دەنگ ڕووبەڕووی ئەم دەسەڵاتە چەتە ئاساییە ببینەوە

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *