قاسم کەشکۆ: بە خواستی گەل سیاسەت دەکەین

کاندیدی هاوپەیمانیی گەلی نەینەوا لە شەنگال قاسم کەشکۆ رایگەیاند، پرسە سەرەکییەکانی بەرنامەی سیاسیی، ئاسایش، ئیدارە و گەڕانەوەی کۆچبەرانە، وتی: بەگوێرەی خواستی گەل گۆڕانکاریی لە سیاسەتدا دەکەن.

 ئیدارەی خۆسەریی شەنگال بە چوار بەربژێر لە پارتی ئازادیی و دیموکراسی ئێزیدیی (پادێ) بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە نەینەوا دەکات. یەکێک لە کاندیدەکان قاسم کەشکۆیە؛ کەشکۆ کاندیدی هاوپەیمانیی یەکێتیی گەلی نەینەوا لەبارەی ڕێکارەکانی هەڵبژاردن دەدوێت و قاسم کەشکۆ ئاماژەی بەوەکرد رەنگە بە هۆی بارودۆخی سەربازیی ناوچەکە هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت و بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە باسکرد:”بەتایبەت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین، هەندێک گفتوگۆ هەیە کە دەڵێن هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت بەڵام بەپێی بۆچوونی ئێمە پرۆسەی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت و هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.”

 سێ بابەتی سەرەکیی هەڵبژاردنەکان

کەشکۆ، ڕایگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی دەشتی نەینەوا زۆر گرنگە بەتایبەت بۆ پێکهاتەی ئێزیدی و بەرنامەی هاوپەیمانیی گەلانی بەم شێوەیە ناساند:”بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەرنامەی سیاسیی ئێمە لەسەر بنەمای سی بابەتی سەرەکییە”. یەکەم گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ شەنگال و پاڵپشتیی بۆ گەڕانەوەیان.

دووەم پرسی ئیدارەی شەنگالە کە جددییتریین پرسە. لە ئەنجامی  هەڵبژاردندا سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی دادەنرێت. دواتر داوای مافی خاوەندارێتیی و بودجە لە دەوڵەتەوە دەکرێت. هەروەها پرسی ئەمنیت کە خاڵێکی جەوهەرییە، پێویستە هاوپەیمانییەکی ئەمنیی لە نێوان هێزەکانی شەنگالدا دروست بێ، پێویستە بەرەی یەکێتیی  هێزەکان دروست بکرێت. ‘ئێمە گرنگیی بە چەندیین بەش لە کۆمەڵگادا دەدەین.’

ئەوەشی خستەڕوو، کە جگە لە بابەتی ئەمنیی و ئیداریی، کێشەی کۆمەڵایەتییش  زۆرن لە ناوچەکەدا و وتی:”سەدان مامۆستای خۆبەخش هەن، کە ماوەیەکی چوار ساڵە ڕەوشیان ڕوون نەبووەتەوە.” چەند جارێک لێژنە دامەزران، بەڵێن درا، بەڵام کێشەکە چارەسەر نەکراوە. لایەنە سیاسییەکان هەمیشە لەسەر ئەم مەسەلەیانە کاردەکەن. تا دەتوانین سەرنجمان لەسەر ئەو کێشانە دەبێت، بە گشتیی کار لەسەر ئەم پرسە بنەڕەتیانە دەکەین”.

دەرفەتی گۆڕینی سیاسەتەکانە

قاسم کەشکۆ راشیگەیاند:”هیوادارم بە هێزی گەل سەرکەوین و خزمەتی گەلەکەمان بکەین.  لە گەلەدا مرۆڤی دڵپاک زۆرە، کەسانی خاوەن ویژدان بوونی هەیە. ئێمە لە ڕووی سیاسییەوە متمانەی گەلەکەمان دەگەڕێنینەوە. بە گوێرەی بۆچوونی گەلەکەمان گۆڕانکاریی لە سیاسەتدا دەکەین. ئێمە ئومێدمان بەگەلەکەمان هەیە هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەستن هەتا دەنگەکانیان نەدزرێت، مافەکانیان نەدزرێت. ئەگەر گەلەکەمان بیەوێت گۆڕانکارییەک بکات، ئێستا وا دەرفەتەی بۆ ڕەخساوە”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …