“تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان: پەردەهەڵدانەوە لەسەر بێبنەمایی گوتاری فەرمیی”

١٣ساڵ لەمەوبەر، سەردەشت عوسمان، رۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی سەڵاحەدیین، لەبەردەم زانکۆکەی لە شاری هەولێر رفێندرا و شەهید کرا، هەتا ئێستا بکوژانی نەدراونەتە دادگا.

ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٣/٥/٥ بەشدار عوسمان، برای شەهید سەردەشت عوسمان بە رۆژنیوزی راگەیاندوە: دوای ١٣ساڵ لە تیرۆركردنی شەهید سەردەشت، لەسەر هەمان خواست و ویستی سەرەتاكانی تیرۆكردنی بەردەوامیین كە دادگاییكردنی بكەران و پیلان داڕێژەرانی پشت تیرۆكردنی سەردەشت بوون؛ بۆیە یەك زەڕە لەمافی خۆمان خۆش نابین، دادگاکان و هێزە ئەمنییەکان بە کاری خۆیان هەڵنەستاون.

ئەوەشی وت: بەڵگەی و زانیاریی زۆر بەردەستبوون، تاوەکو بکەرانی ئەم کردە تیرۆریستییە بە سزای خۆیان بگەینن، بەڵام دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاوەن، چونکە سەردەشت بەر لەوەی تیرۆر بکرێت، دەزگا ئەمنییەکانی شارەکەی ئاگادارکردوەتەوە  لە بوونی مەترسیی لەسەر ژیانی، بەڵام بەدەنگییەوە نەهاتوون تا ئەو کاتەی بە بەر چاوی پۆلیس و هاووڵاتییان و قوتابیان ڕفێنرا و تیرۆر کرا.

بەشدار عوسمان جەختی لەوەکردەوە: بکەرانی تیرۆرکردنی سەردەشت، لە هەڕەمی دەسەڵاتدان و دەسەڵاتەکانیان لە سەرووی دادگا و هێزە ئەمنییەکانەوەیە.

هاوکات هەریەکە لە رێکخراوەکانی رۆژنامەوانیی ئازادیی بێسنور (FPU)، رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور (RSF) و کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان (CPJ)  لە هۆڵەندا توێژینەوەیەکیان بەناوی”تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان: پەردەهەڵدانەوە لەسەر بێبنەمایی گوتاری فەرمیی”، بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوە ئەکەن “رۆژنامەنووسانی وەک سەردەشت کە لەو شوێنانەدا کار دەکەن کە تیایدا ئازادیی رۆژنامەگەریی سنوردارە، زۆرجار ناچارن بکەونە سانسۆرکردنی خۆیان بۆ ئەوەی چەند هێڵێکی سور نەبەزێنن، چونکە ئەو رۆژنامەنووس و میدیایانەی کە ئەم هێڵانە دەبەزێنن زۆر جار لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بە توندی بە ئامانج دەگیرێن“.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆر بەدەگمەن هەڕەشە و هێرشەکان بۆ سەر ئەو رۆژنامەنووسانە بە شێوەیەکی خێرا و کاریگەر و تەواو لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێت و نەبوونی لێپێچینەوە لەم جۆرە تاوانانە زۆر باوە.

جەختدەکەنەوە: سەردەشت عوسمان حەسەن حەمەد رۆژنامەنووسێکی تەمەن 23 ساڵی شاری هەولێر بوو، سەردەشت سەبارەت بە بابەتەکانی وەک گەندەڵیی، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، نایەکسانیی، کردەوەی سەرکردە ستەمکارەکان دەینووسیی لە 13ی کانونی یەکەمی 2009 وتارێکی تەنزئامێزی نوسی بەناوی، “من عاشقی کچەکەی بارزانییم”، تیایدا بە وردیی سەبارەت بە ئیمتیازات و نێپۆتیزمی بنەماڵەی بارزانیی دەنوسێت، بە ئاشکرا سەرڕاستیی و پاکێتیی ئەو بنەماڵەییە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. سەردەشت دەستبەجێ هەڕەشەی کوشتنی پێدەگات، کە تێیدا ئاماژە بە دوایین نووسیینەکانی ئەکرێت.

سەردەشت عوسمان حەسەن حەمەد (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ – ٤ی ئایاری ٢٠١٠) خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو، رۆژنامەنووس و نووسەر بوو کە لە رۆژی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لە شاری هەولێر لەبەر نووسیینی وتارێک، لە بەردەم زانکۆکەی ئەڕفێندرێت و پاشان تەرمەکەی نزیک شاری موسڵ بە شەهید کراوی ئەدۆزرێتەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …