ئێمە دەبێت ئەو ئەفغانیانەی خزمەتیان کردووین و بە قسەی ئێمە جوڵاونەتەوە ڕزگار بکەین.

هۆزان مەحمود

ئەمڕۆ نامە و وتاری هەندێک ژنی ئەفغانیم دەخوێندەوە کە گوایە کاریان کردووە بۆ دام و دەزگاکانی وڵاتانی ئەمریکی و ئەوروپی و ئێستاش بەجێیان هێشتوون و خۆیان بۆی دەرچوون. سەرۆکی وڵاتانی ئەوروپی دەلێن

چ نەهامەتیەکە کە بەشە خوێندەوارەکەی وڵاتەکە وەکو کۆلکە سیخوڕ لەناو دام و دەزگای ئەوروپی کار بۆ ئەجێندای ئەوان بکەن و دوایش بەجێیان بهێڵن بۆ ژێردەستی تاڵیبان. هاوڕێ ئەفغانە چەپەکان پێمان دەلێن کە بوونی ئەمریکی و ئەوروپی و دام و دەزگاکانیان چینێکی گەندەڵیان دروستکردووە بەجۆرێک کە ژیانی ئەوان وەک وەهمێک وابوو لەناو کۆمەڵگەیەک کە هێشتا زۆرینەی هەژار و بێبەش بوون لە هەموو پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیانیان. هەربۆیەش دەرکەوتنی ملیاردێر و کولتوری بەرخۆری نیۆلیبراڵی و وەهمی کارکردن بۆ پرسی ژن و جێندەر و نازانم چی، هەمووی وەک بڵق تەقی. کاتێک کۆمەڵگە فەرامۆش دەکرێت و کەمینەیەک دەبنە چەتە بەسەر سەروەت و سامانی وڵاتەوە، ئاکامەکەی هەر ئەمەیە، ئەوەی بۆی بکرێت ڕادەکات و ئەوەی نەتوانێت بۆ جەهەنەمی تاڵیبان.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *