خەڵکی بالیسان سەر بە پارێزگای هەولێر، خۆپیشاندانیان دژی نەبوونى خزمەتگوزاریى دەستپێکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١/٩/٢٠٢١ ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکی شارەدێى بالیسان دژی نەبوونى خزمەتگوزارى پێویست خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ڕێگاى سەرەکى هەولێر – بالیسانیان داخست و ڕێگا بەهاتووچۆى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان نادەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەشیک لە گەرەکەکانی ناو شاری هەولێر لە هەفتەکانی ڕابردودا بە هۆی نەبوونی ئاو خزمەت گوزارییەکان خۆپیشاندانیان کرد.