فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا شەوی رابردوو، لە سنورى پارێزگاى سلێمانیی و له‌گوندێكى قه‌زاى ماوه‌ت خانوى هاووڵاتییه‌كى کردە ئامانج و دواى بۆردومانكردنى ته‌ختى زه‌وى كرد.
كامه‌ران عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى دیسكى مافى مرۆڤ له‌ڕێكخراوى سى پى تى ئه‌مریكى ـ عێراق رایگه‌یاند: کاتژمێر (1:35) خوله‌كى شه‌وى رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بۆردومانی خانوی هاووڵاتییەکی مەدەنییان کرد لەباسکی قەلێ لەگوندی گەڵاڵە لەقەزای ماوەت‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه خانوەکە بەتەواوەتی خاپورکراو ته‌ختى زه‌وى كرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، خانوەکە هی هاووڵاتییەکی مەدەنیی گوندەکەیە بەناوی (عەبدولقادر حوسێن تاڵە)، به‌ڵام لەکاتی بۆردومانەکەدا، تەنها یەک ئەندامی خێزانەکە لەگوندەکەدا بووەو ئەویش بەمیوانی لەماڵی هاونیشتیمانییەکی تری گونده‌كه بوەو تەواوی ئەندامانی دیكه‌ى خێزانەکە لەسلێمانیی بوون.