لە پێناو دابەزاندنی نرخی بەنزین و تەندروستی ھاوڵاتیان..

عەلی حەمە ساڵح

بەڕێزان:  لە سەرۆکایەتی حکومەت

ئەمە ئەنجامی بەدواداچونێکی وردو لێکۆڵینەوەیەکی زانستیە بۆ نرخ و کوالێتی بەنزین، چارەسەری ھەردوو گرفتەکە دەخاتەڕوو، بەبێ ئەوەی حکومەت ھیچ بڕە پارەیەک خەرجبکات و داھاتی مانگانەشی نزیکەی (٢١ ملیۆن دۆلار) زیاددەکات..

ھەرێمی کوردستان،  ڕۆژانە پێویستی بە (٦.٥ ملیۆن لیتر بەنزین)ە.. ئەگەر نەوتی خاو دابینبکرێ بۆ ھەردوو پاڵاوگەی کارو قەیوان، دەتوانن ڕۆژانە (٢١٥ ھەزار بەرمیل نەوت) بپاڵێون.. پێداویستی ھەرێمی کوردستان لە بەنزین نەوتی سپی و گازوایل …… دابین دەکات..

پاڵاوگەی کار: ڕۆژانە توانای پاڵاوتنی (١٧٥ ھەزار بەرمیل نەوت)ی  ھەیە، ئێستا تەنیا (٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت) بۆ حکومەتی ھەرێم دەپاڵێوێت، بەرھەمی ڕۆژانەی بەنزین بۆ حکومەتی ھەرێم (یەک ملیۆن) لیترە، بەشێوەی قۆرخکاری ھەر لیترێک بە (٦٢٠ دینار )دەدرێتە ھەردوو کۆمپانیای سەن ئۆیڵ و کورد نەفت.. ئەوانیش بە بەنزیخانەکانی دیکەی دەفرۆشن بە (٧٧٥ دینار) لە بەنزینخانەکانی خۆشیان دەفرۆشن بە (٦٦٠ دینار)!!!

پاڵاوگەی کار بۆ پاڵاوگەی لاناس ڕۆژانە بڕێکی زۆر نەفتا دەپاڵێوێت و نزیکەی (٨٠٠ ھەزار لیتر بەنزین)یان ھەیە.. بە نرخی بازاڕ دەیفرۆشن…

پاڵاوگەی بازیان(قەیوان) : ئەم پاڵاوگە توانای پاڵاوتنی ( ٤٠ ھەزار بەرمیل نەوت)ی ڕۆژانەی ھەیەو بەتەواوی بۆ حکومەتی عێراق کار دەکات و کۆی بەرھەمەکان دەداتەوە بە بەعێراق..

ھێنانی بەنزین لە ئێرانەوە:

لە باشماخەوە دەھێندرێت ، ئەگەر بەپێی تایبەتمەندی سامانە سروشتیەکان بێت تەنی بە( ٣٢ دۆلار) گومرگ دەکرێت.. بەڵام زیاتر لە ٩٠٪‏ بەپێی ئەو تایبەتمەندیە نیە! ئەی چۆن دێتە ھەرێم؟

ئۆکتان (٨٧) ھەر تەنێک بە (٧٥ دۆلار) دێتە ھەرێم بەپێی رەسیدی کۆمپانیایەک.

(مەواد) وەک : ڕیفۆرمەیتو بنزین پیرولیز و میثانول         ام تی بی ای   و قورسی تبرێز و زايلين، تێکڕا تەنی بە  (١٠٧ دۆلار) داخڵدەکرێت (٢٨ دۆلار ) گمرگ و بەشێکی بۆ رەسیدو بەشێک بۆ کۆمپانیا..

ئەم (مەوادانە) لە گۆڕەپانەکان لەکەڵ کۆندێنسەیت تێکەڵ دەکرێت و دەکرێنە بەنزین!!

بەنزین چۆن نرخی دابەزێت و کوالێتی باش ببێت؟  بەبێ ئەوەی حکومەت یەھیچ بڕە پارەیەک بەشدار ببێت..

عێراق خۆی نەوتی خاو دەپاڵێوێت و بەنرخی پشتیوانی لیترێک بەنزین دەداتە (٤٥٠ دینار) …. ڕەنگە حکومەتی ھەرێم بڵێ: ئێمە ناتوانین پشتیوانی نرخ بکەین و کاریگەری لە داھاتمان دەکات..

کەواتە چارەسەر چیە؟

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لەگەڵ چەند کەسێکی شارەزا کردومانە، پاڵاوتنی پاڵاوگەی (کار)مان کردوە بەپێوەر..

ئەگەر نرخی لیترێک بەنزین بە (٦٥٠ دینار)  بفرۆشرێت و پێکھاتەکانی دیکەش بەنرخی بازاڕ، بەرمیلێک نەوت ( ٥٦ دۆلار) دەمێنێتەوە، ئەگەر( ٢٤ دۆلار) بۆ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان و پاڵاوتن بێت ھێشتا (٣٢ دۆلار) دەمێنێتەوە، ئەم بڕەش زۆر زیاترە لە پوختەی ئەو داھاتەی لە فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت لە ڕێگای بۆری دەمێنێتەوە کە ئێستا (٢٥ دۆلار) ە..

واتە: بەم پرۆژە ئەگەر لە مانگێکدا حکومەت (١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت)  بپاڵێوێت( ٢١ ملیۆن دۆلار) داھاتی زیاتری دەستدەکەوێت لەوەی بە بۆری بیفرۆشێت، نرخی بەنزین و پێکھاتەکانی دیکەش دادەبەزێت و کوالێتیش باش دەبێت..

ھیچ حوکمڕانیەک نیە نەوتی خاو و پاڵاوگەی ھەبێت، باوەڕی بە پشەسازی نەوت نەبێت و سوتەمەنی خراپ لە دەرەوە بھێنێت بە نرخێکی گران!!

هەروەها چێکی بکە

ژنێکی عەدالەتخواز

کەمال چۆمانی ژنێکی عەدالەتخواز توڕەیییەکانی خۆی دژ بە مەسرور بارزانی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی لە رووداوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *