سلیمانی ساردترین شاری عێراق

کەسناسی عێراق ڕایگەیاندووە : بەپێی پێشبینیەكان چەند رۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما لە بەغدا و پارێزگاكانی تر دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن و ئەگەری بەفربارین هەیە، نزمترین پلەش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی عیراق لە ڕاگەیاندراوێکیاندا ئەوەیان وتووە، رۆژی چوارشەممە نزمترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی تر 2 پلە ژێر سەدی دەبێت، نزمترینیش لە شاری سلێمانی تۆمار دەكرێت كە 7 پلە ژێر سفرە.

دەربارەی شارەکانی هەرێمیش دەڵێت،”هەولێر، كەركوك، نەینەوا، بابل و ئەنبار” 2 پلە ژێر سفر تۆمار دەكەن و دهۆك و موسەناش 3 پلە ژێر سفر دەبن، هەروەها پارێزگای بەسرە دەگاتە 6 پلە ژێر سفر.
کەشناسییەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری بەفربارین لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی تر هەیە.

 

س-ع

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *