منداڵیکی تەمەن 9 ساڵ بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە موقه‌ده‌م بەرزان عوسمان محمد ڕایگەیاندووە”کاتژمێر 11:30 شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی سەرای پارێزگای هەڵەبجە منداڵیکی تەمەن 9 ساڵ بەناوی ڕاوێژ قادر سعدی پاش دیارنەمانی لە ئێوارەوە بە کوژراوی لەناو بیری مزگەوتێک کە ئاوی تێدا نیە دوزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە”  کە ئاسەواری لێدان لەسەری هەبوە پاش گەیشتنی تیمی بەڵگە و تاوان و پولیسی بنکەی هەڵەبجە تەرمی منداڵەکە دەرهێنراوەتەوە، كە گیانی لەدەستداوە

ئەو وتەبێژەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردووە” لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێكردوە کەسێک دەستگیرکراوە بەناوی ( ا س) تەمەن 25 ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی سەرا بەپێی مادەی 406 لیکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت

هەروەها چێکی بکە

سلێمانی: ئێوارەخوانێک ڕێکخرا

  لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێوارە خوانێک چەندین خێزان و ماڵباتی کۆکردەوە. ئێوارەی دووشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٢بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *