ئەمڕۆ بڕیارە لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی بدات.
ئەمڕۆ سێ شەممە، لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتار و کەسایەتییەک، سەبارەت بە پرسی یاسایی بوون یاخود نایاسایی بوونی، درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان دادگای فیدراڵیی جارێکی دیکە کۆ دەبێتەوە.
سکاڵاکە دژی سەرۆکی پارلمانی هەرێمی کوردستان بەرزکراوەتەوە، تیایدا داوا کراوە یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پارلمانی هەرێم هەڵبوەشێنرێتەوە.