چاودێری سیاسىیی رایدەگەیەنێت، دز و گەندەڵ و ستەمکارە بەکرێگیراوەکانی وڵاتانی ناوچەکەمان بۆ مانەوەی خۆیان لەسەر تەختی دەسەڵاتی ڕیسوابووی ھەرێم، دانیشتووانی سەر سنوورەکانمان و خوشك و برایانی پێشمەرگەی ڕۆژانی تەنگانەمان ناچاری ڕاگواستنەوە ئەکەن!
ئەمڕۆ دوو شممە، سەعید کاکەیی نووسەر و چاودێرى سیاسىیی لە فەیسبوکى خۆى نووسیینێکی بڵاو کردوەتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە: دز و گەندەڵ و ستەمکارە بەکرێگیراوەکانی وڵاتانی ناوچەکەمان بۆ مانەوەی خۆیان لەسەر تەختی دەسەڵاتی ڕسوابووی ھەرێم، نەك تەنھا ھاووڵاتیانی ھەرێم ئەڕووتێننەوە و قەرزارداریان ئەکەن، بەڵکو دانیشتووانی سەر سنوورەکانمان و خوشك و برایانی پێشمەرگەی ڕۆژانی تەنگانەمان ناچاری ڕاگواستنەوە ئەکەن!
کاکەکیی لە نووسیینەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە: ئەرێ لەم حەیاچوون و بێکەرامەتییە خراپتر، ئەبێ چیتر ھەبێ خراپتر بێ؟