سلێمانی باجی هێڵی خۆسەری و ئیدارەی سەربەخۆ دەدات ….

یاسین عەلی

بەدرێژایی مێژووی سەدەی بیست و تا ئێستاش ئەم شارە قوربانی داوەو دەدات ، مەرامی خەڵک ئاشکرایە جگە لە ئیدارەی سەربەخۆ و خۆسەری بەولاوە هەموو شێوازێکی دیکەی ئیدارەو بەڕێوەبردنی داگیرکەرانی ڕەتکردۆتەوە ، بەردەوامیش ڕەتی دەکاتەوەو بەرەنگاری دەبێتەوە ، جا ئەو دەسەڵاتە دەستی یەک بێت یان دوو جیاوازی ناکات ، شەڕی ڕاستەوخۆی داگیرکەران بێت یان وەکیلەکانی بێت .
بۆ خەڵکی ئەم شارە کە باجێکی زۆر بۆ ئیدارەو بەڕێوەبردنی خۆماڵی داوەو دەدات ، بە ئاسانی ناچێتە ژێرباری داگیرکاری ، هەمیشەش وەک سەرچاوەیەکی گەورەی هێزو مۆراڵ بۆ هەرێم و خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوەو ناهێڵێت هێڵی ئازادی و خۆبەڕێوەبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەوێت .
بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و تێکڕای هێزو لایەنە سیاسیەکان پێویستەو ئەرکە لەسەر شانیان کە پشت نەکەنە ئەم سەرچاوە گرنگەی تێکۆشان و قوربانی دان .
لەوەش گرنگتر پێویستە هەموو لایەک دەسبەکاربن بۆ ڕەواندنەوەی ناکۆکیەکانی ناو [ی ن ک ]ە ، چونکە ئەو بابەتە بە تەواویی گرێدراوی تێکڕای خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە ، ئامانجی ئەو پیلانگێڕیە
(هەرێمی و نێودەوڵەتییە ) ….
زۆر لەوە زیاترە کە وەک کێشەیەکی ناوخۆیی یەکێتی و دوو سەرۆک لێکدانەوەی بۆ بکرێت .
زانینی ئەو ڕاستیانە نەک کۆمەک بە یەکێتی دەکات بەتەنها ، بەڵکو کۆمەکێکی تەواویش بە دۆست و نەیارانی یەکێتیش دەکات ، نەیارەکانی یەکێتی دوای تێکچوونی سلێمانی یەک بە دوای یەک لە ناودەچن ، گەر سەرچاوەی هێزو موراڵی خەڵکی هەرێم و کوردستان کە سلێمانی یە تێکبچێ ، هەموو حزب و ڕێخراوو سازیەک لەهەرشوێنێکی هەرێم و کوردستان بێت زەربەی کاریگەرو کوشندەی پێدەکەوێ ، دەسەڵاتی هەرێمیش هیچ ئاسەوارێکی نامێنێ ، با هەموو لایەنەکان بۆ یەک جاریش بێت ئاقڵانەو ژیرانە هەڵسوکەوت بکەن و بیربکەنەوە ، لانی کەم هێندەی داگیرکەران و نەیاران بیربکەنەوەو دۆخی ناوخۆیی ئێمە وەک ئەوان تێیدەگەن و دەیبینن ، پێویستە ئێمەش وا تێی بگەین و بیبینین ، ئەوان باش دەزانن سلێمانی تێکبچێ باقی شوێنەکانی دیکەی هەرێم و کوردستان بەئاسانی لەناودەچێ .
گرنگە ئێمە لەوە تێبگەین ئامانج بەتەنها تێکچوونی یەکێتی و سلێمانی نیە ، ڕەنگە وەک قۆناغی سەرەتا وا نیشان بدرێت ، بەڵام ئامانجی پیلانگێڕیەکان دیارە هەموو هەرێمی کوردستانە ، بە خەڵک و خاك و ئیدارەکەیەوە .
ئەو تێگەیشتنانە بەتەنها بۆ ئەمڕۆ سودی دەبێت ، ڕەنگە بۆ سبەی سودێکی ئەوتۆی نەمێنێ ، پەلە پەلی هێزە پیلانگێڕەکان تەنها ئەوەیە ئەیانەوێت کار لەکار بترازێت ، باز بەسەر ئەو هەلومەرجەدا نەدەن کە خۆیان خوڵقاندویانە ، وەک هەلێکی زێڕینی دەبینن بۆ تێکدانی هەرێم و لەئێستادا گەورەترین زەمینەی هەرێمی و نێودەوڵەتیان بۆ ڕەخساندوە ، پوچەڵکردنەو سەرنەگرتنی تا ئێستاش لەبەردەستی خۆمانە دەکرێت هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمیش ئەوە بە ئاسانی ببینن ، دەستی پیلانگێڕیەکان هێندە کەشفە پێویستی بەشرۆڤەو شیکاری زۆر نیە ، هیچ عەیبەو شەرمیش نیە ، پێویستە هەموو لایەک بکەونە سازش بۆ ڕێکەوتن ، بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەخت و دژوارەی کە بەرۆکی خەڵک و ئیدارە نیمچە سەربەخۆکەی گرتوە ……

هەروەها چێکی بکە

چه‌تەکانی قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ كێ بوون؟ کێن ئەوانەی نەوشیروان مستەفا پێی دەوتن؛ جاشیی دەولیی؟

 زاموا زاگرۆس خیانه‌تی چه‌ته‌كانی بارزانی ته‌نها له‌ باشووری كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكوو له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *