لە ڕانییە، بە جۆش و خرۆشەوە داوا دەکەن پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت

بە دروشمی کات کاتی ئازادییە، چالاکوانانی ڕاپەڕین پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆبۆ دەرھێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەستیپێکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین چالاکوانان و چین و توێژەکانی دەڤەری ڕاپەڕین، بەمەبەستی دەرھێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر پشتگیری خۆیان بۆ کەمپینی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ڕاگەیاند و دەستیان کردبەکۆکردنەوەی واژۆکرد.

دوای خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی شەهیدان، ستار ڕەسوڵ، بەییاننامەی کەمپینەکەی خوێندەوە و کە تیایدا ھاتبوو، داواکاریەکی بەپەلە بۆلابردنی پەکەکە لەلیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکانی یەکیەتی ئەوروپا و ئەمریکا لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی ودیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد ڕاگەیەندراوە، ئێمەش دەنگمان دەخەینەپاڵ ئەو کەمپینە جیهانیە و داواکارین لە ئەنجومەنی یەکیەتی ئەوروپا کە پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان لابدات.

دەقی بەیاننامەکە:

بەیاننامەی پشتگیری لەکەمپینی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی “دادپەروری بۆکوردەکان”

داواکاریەکیبەپەلە بۆلابردنی پەکەکە لەلیستی رێکخراوەتیرۆریستیەکانی یەکیەتی ئەوروپاو ئەمریکا لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی ودیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد دەنگمان دەخەینەپاڵ ئەو کەمپینە جیهانیە و داواکارین لە ئەنجومەنی یەکیەتی ئەوروپا کەپارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەلیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان لابدات لەپێناو دیموکراسیەتێکی تەندروست وچارەسەری ئاشتیانە بۆ پرسی کوردو سەقامگیری لەرۆژهەڵاتی ناوەراست.
هاوشاریانی دەڤەری راپەرین وەک ئاشکرایە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا وهێزە بەرژەوەند خوازە هەریمی وجیهانیەکان لەرابردوودا هەوڵێکی رژدو زۆریان داوە بۆ بەتیرۆر ناساندنی پارتی کرێکارانی کوردستان لەئاستی جیهاندا بەئامانجی رەواییدان بە کۆمەڵکوژکردن وقرکردنی نەژادی وداگیرکاری لەسەر خاکی کوردان، دەوڵەتی تورکیا بەپاساوی تیرۆرشەری هەموو بزوتنەوەی ئازادی خوازی کوردی کردووە دژی مافی بوون ونەتەوەیی وسروشتیەکانی دوژمنکارانە راوەستاوە وهەوموو هەولیکی ئاشتیانەو دیموکراتیانەی لەبەین بردوە، بەڵام رۆژگار ئەوەی سەلماندووە کەلەوپلانەیاندا سەرکەوتوونەبوون بەتایبەت دوای ئەوبەرخۆدانە مێژوویەی گەلی کوردو ئەوناحەقیەی بەرامبەر سەرۆکی پارتی کرێکاران بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان کرا لەشێوازی رفاندن و بێمافی لەزیندان گۆشەگیری بۆماوەی زیاتر لە٢٢ ساڵ ،
سەرەرای ئەوەش پرۆژەی ئاشتی وبەرخۆدانی رەوا لەپێناو مافی بوون و ئازادییدا و رۆڵی ئەوپارتە شۆرشگێرە لەشەری دژی تیرۆر رۆژ لەدوای رۆژ جیهانی زیاتر بەراستیەکان ئاشناکرد ، ئیدی کاتی ئەوەهاتووە ئەونادادپەروەریەی بەرامبەر بە کوردان و بزوتنەوەی ئازادی خوازی پەکەکە کۆتایی پێبهێنرێت و چەوتیەکان راستبکرێنەوە و ئەوروپاو ئەمریکا ئە شەرمەزاریە لەخۆیاندابماڵن تورکیاش ناچاربکەن مل بۆ ئاشتی و قبوڵکردنی مافی کوردان بدات. هەربۆیە لەهەمبەر ئەو ئەرکە مرۆڤایەتی ونیشتیمانیەدا کەلەئاستی جیهان بەهەزاران لە کەسایەتی سیاسی ناودار وئەکادیمسیان وبیرمەند ونوسەرئەو کەمپینە جیهانیەیان بۆ دەرخستنی پارتی کریکاران پەکەکە راگەیاندووە لەو چوارچێوەیەشدا لەباشوری کوردستان لەبەرواری ٢٩/١ /٢٠٢٢ لەشاری سلیمانی و بەدەست پێشخەری ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی نیشتیمانی ومامۆستای ئاینی ونوسەر وهونەرمەندو رۆژنامەنووس وەک پشگیریەک بۆ هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە بەبەشداری چەندکەسایەتیەکی دەڤەری راپەرین پشتیوانی بۆ پرۆژەی دەرخستنی پەکەکە لەلیستی تیرۆرراگەیەندرا، هەربۆیە بەپێوویستمانزانی لەدەڤەری راپەرین پستیوانی وهاوهەڵوێستی خۆمان رابگەیەنیین وئەم کەمپینە فراوانتر بکەین لە پێناو دادپەروەری وئاشتی سەقامگیریدا و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی ونیشتیمانی ومرۆڤایەتی رۆڵی خۆمانی تێدا بگێرین، بەوبۆنەیەشەوە داوا لەتەواوی کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینی و مامۆستایان چالاکوانان، نووسەران وهونەرمەندان وچین وتوێژەجیاوازەکان دەکەین بەشدارو هاوکاربن بەواژۆکردن بۆسەرخستنی پرۆژەی کەمپینی نێودەوڵەتی لەپێناو دادپەروەری و ئاشتی ئازادی ودیموکراسیدا .

دەڤەری راپەرین

٣/٢/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *