ئاسایش لەبارەی دەستگیرکردنی گەنجەکانی سلێمانییەوە وەڵامی ڕێکخراوەکان ناداتەوە

 

ئاسایش لەبارەی دەستگیرکردنی گەنجەکانی سلێمانییەوە وەڵامی ڕێکخراوەکان ناداتەوە
بە بەهانەی نەبوونی دەوامەوە، ئاسایشی سلێمانی ئامادەنییە لەبارەی چارەنووسی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، زانیاریی بدات.

شەوی ڕابردوو، لەکاتی ئەنجامدانی ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، ئاسایش ئاستەنگیی دروستکرد و ڕێکخراوەکان ڕایانگەیاند، کە چوار ئەندامیان دەستگیر کراوە.

بەپێی نوێترین زانیاریی، کە ڕۆژنیوز لە کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانی وەرگرتووە، تا ئێستا دڵنیان لە دەستگیرکردنی سێ لە ئەندامەکانیان لەلایەن ئاسایشەوە و سێ ئەندامی دیکەشیان چارەنووسیان نادیارە و مۆبایلەکانیان داخراوە، کە گومان دەکەن، ئەوانیش دەستگیر کرابن.

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز، ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئەندامەکانیان ئەشکەنجە دراون و بە قۆناغە تفەنگ لێیان دراوە.

سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ ڕوونکردنەوەی چارەنووسی ئەندامەکانیان، بەرپرسانی کۆمەڵەکە ڕایانگەیاند، ئاسایش بە بەهانەی نەبوونی دەوامەوە، ئامادە نییە هیچ زانیاریی و ڕوونکردنەوەیەک بدات و وەڵاممان نادەنەوە.

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز، سەلامەتیی گیانی ئەندامەکانیان دەخاتە ئەستۆی ئاسایشی سلێمانی و داوا دەکات، بە زووترین کات ئازادیان بکەن، هەروەها چارەنووسی ئەو ئەندامانەیان ڕوون بکەنەوە، کە نادیارن.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *