ئیبراهیم فەرەج
سیاسەتەکە خۆی ئەوەی تیا بوو کە ئێوە ئۆکرانییەکان قوربانین. بۆ ئەوەی ئیتر ئەوروپا و ئەمەریکا بازرگانی لەگەڵ پۆتین نەکەن. بە بازرگانی لەگەڵ ئەوان، پۆتین ڕوسیای کردووە بە یانزدەهەم ئابوری جیھان و ھێزێکی گەورەی تەکنەلۆژی سەربازی و ئەلەکترۆنی. تەنانەت لەڕێگەی ھێرشی ئەلەکترۆنییەوە ھەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاشی خستبووە ژێر پرسیارەوە. لەھەموو جێگەیەکی جیھانیش ململانێی ناتۆدەکات. بۆنمونە لەعێراق، سوریا و لیبیا، ئەمەجگە لەوەی پۆتین پشتیوانی ھەموو دکتاتۆرەکانی جیھانە.
لێرەوە ھەم پۆتین ڕسوا دەکەن لەناو ڕوسیا، لە جیھاندا وەکو شەڕخواز دەیناسێنن. ھەم ئابوریەکەی تێک دەشکێنن. پۆتین ھەرگیز زات ناکات شەڕ لەگەڵ ھێزی گەورەی ئەتۆمی بکات، چونکە دەزانێت کە ڕوسیا بە تەواوی دەسڕێتەوە لەسەر زەوی. بێگومان ڕوسیاش خاوەن چەکی مەترسیدارە و لەچەند سەعاتێکدا گۆی زەوی دەکەوێتە مەترسیەوە.
قسەکەی (بۆریس جۆنسۆن)سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا زۆر ناشیرین بوو، کە وتی ئێمە ئامادەین بەرپرسانی ئۆکرانیا وەکو پەنابەر وەربگرین، یان بایدن گوتی، لەنوێژەکانمان دوعاو نزا بۆ ئۆکرانیا دەکەین! ناتۆ؛ ئۆکرانیای کرد بەقوربانیی بۆ بەدەستھێانی ئامانجەکانی و سوودی خۆی. ئیتر ئەوە ئەخلاقی سیاسییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە.
چین؛ بەم ئابڵوقە ئابوورییە ھەمەلایەنە و دابڕانەی ڕوسیا لە جیھان دەترسێنن. دوور نییە ئۆکرانیا بۆماوەیەک ببێت بەھی ڕوسیا. بە تایبەت گەر ئۆکرانییەکان بەرگەی شەڕەکە نەگرن. بەڵام دوای ئەوەی پۆتین تێکدەشکێنن، ڕوسیا ھەژار دەکەنەوە، ھاوشێوەی یەکێتی سۆڤێت، ئیتر پاشەکشەی پێ دەکەن لەئۆکرانیا. پێ دەچێت زیاتر لە دە ساڵ بخایەنێتەوە کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ئۆکرانیا. ئەگەر گەلانی ڕوسیا پۆتین زوتر لەدەسەڵات لابەرن. ئەوە ئازاد بوونی ئۆکرانیاش زوتر دەبێت.
چونکە ڕوسیا وڵاتێک داگیر دەکات کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە. خاوەنی سەروەریی خۆیەتی، جیھان ئەمە قبوڵ ناکات.
ھەرگیز پەیوەندی سیاسی و دبلوماسی بازرگانی لەگەڵ پۆتین ئاسایی ناکەنەوە، تا لە ئۆکرانیا بمێنێتەوە. ھەتا سەرپێچی بکات و زۆر بخایەنێت ئەو داگیرکارییە. زیانی گەورە بەر ھەموو سێکتەرەکانی ڕوسیا دەکەوێت.
ڕوسیا ھەژار دەکەن و کۆمپانیاکانی ئیفلاس پێ دەکەن. ئەگەر پۆتین بە تەمای چین و ئێران و تورکیا بێت، ئەوە چین بەس پارە لەوڵاتان دەکێشێتەوە، چین بەو بازرگانییە بێ شومارە لەگەڵ ئەورپا، ئەمەریکا و جیھان ھەیەتی بووە بەم چینە زەبەلاحە، ئەگەر سەرپێچی بکات ئەویش دەکەوێتە ژێر ھەڕەشەی ئابڵوقەی ئابوری.
سەبارەت بەئێرانیش ئەوە خۆی گیرۆدەی ئابڵوقە و کێشە زۆرەکانی خۆیەتی ناتوانێت فریاد ڕەسی ڕوسیا بێت. لەمەودوا تورکیاش ناتوانێت ھاوکاریی بازرگانیی و سەربازی لەگەڵ ڕوسیا بکات. کەواتە؛ ھەموو ئەوانەی پەیوەندیان لەگەڵ ڕوسیا ھەیەو S400 یان لێ دەکڕی توشی زیان دەبن. ئەگەر بەردەوامبن لەپەیوەندی.
ڕوسیا لە ڕووی فرۆشتنی چەک خەریک بوو ململانێی ئەمەریکای دەکرد. دەوڵەتان چاویان بڕیبووە ساروخەکانی S400S500ڕوسی، تەنانەت دکتایۆرێکی وەکو ئەردۆگان دەیگوت: ئەگەر فڕۆکەی F35مان پێ نافرۆشن. سیخۆی 35 دەکڕین و نەک ھەر S400 ئێمە S500 دەکڕین.
ئۆکرانیا بوو بە قوربانی سیاسەتی قێزەونی مۆدرینیتەی سەرمایەداری. کە ھیچ بەھایەکی ئەخلاقی ناناسێت. بۆ پاراستنی قازانج و بەرژەوەندی خۆی، ھەموو ڕێگەیەکی نا ئەخلاقی دەگرێتە بەر . لای ئاساییە گفتوگۆ لەگەڵ ھێزێکی توندڕەوی وەکو تاليبان بکات و بیھێنێتە سەر دەسەڵات. تەنھا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نزیک مەوداو دوور مەوداکانی خۆی.
ھەموو دەسەڵاتەکانی دەوڵەت نەتەوەی جیھان و بەتایبەتی گەلان . لەم شەڕەی پۆتین زیان مەند دەبن. ھەیە زۆر و ھەیە کەمتر . بەگشتی شەڕ کارێکی دڕندانەو قیزەونە. ھەژموونگەراکان، دەسەڵاتخواز و چاوچنۆکەکان پەنای بۆ دەبەن.
مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لەناو گێژاودایە، ئەم شەڕەش دەربازیان ناکات. ئەلتەرناتیڤ فەلسەفەی مۆدێرنیتەی دیموکراتییە. داھێنانی فەیلەسوفی مەزن ڕێزدار ئۆجالانە. مۆدێرنیتەی دیموکراتیی شەڕ خواز نییە. فەلسەفەی ژن ژیانە و ژینگە دۆستە. ڕەگەز پەرست و ھەژمونگەراو دەسەڵاتخوازو قازانج ویست نییە. سیاسەت و ئەخلاقی توند پێکەوە گرێداوە. کێشەی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی ئەوەیە کە ئەخلاق لەناو قەیراندایە. فەلسەفەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیی کێشەی ئەخلاقی تاک و کۆمەڵگە لەڕێگەی پەروەردەوە چارەسەر دەکات.