کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و ژنۆلۆژی و ژینگە پارێزی، بناغەی قۆناغی ڕێنیسانسێکی جیھانیی گشتگیرە

مامۆستا ئیبراهیم

مرۆڤ؛ کە مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست دەخوێنێتەوە، کە ناسراوە بە “سەدە تاریکەکان”. کە تیایدا ھەردوو دەسەڵاتی دنیایی و دینی (ئیمپراطۆر و پاپا). دەبنە پشت و پەناو ھاوپەیمانی یەک. لە یەکتری ھێز وەردەگرن. تەنھا بیر لەبەرژەوەندییە ماددی و پاراستنی کورسی و دەسەڵاتی خۆیان دەکەنەوە. ئیتر ژیانی تاک و کۆمەڵگە دەکەوێتە ژێر ھەڕەشە،ترس، تۆقاندن، ھەژاری، برسێتی و نەخۆشی.

 

ئەو قۆناغەی مێژووی ھاوپەیمانی ئیمپراطۆر و پاپا، یەکێکە لە ناشیرینتریین و ڕەش تریین قۆناغەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، چەوساندنەوەی خەڵک و لە ناوبردنی زاناو بیرمەندەکان و سزادانی قورس لەسەر بیرو بۆچونەکانیان کەپێچەوانەی بیرکردنەوەی ئیپبراطۆر و پاپا و کەنیسە بوو، ھەر لەناو ھەناوی ئەو قۆناغەدا ئیتر سەردەمی ڕێنیسانس لە ئیطالیای خاوەن گەورەتریین کەنیسە و ئیمپراطۆریەت لەدایک دەبێت .نووسەر و بیرمەند و زاناو ھونەرمەندان؛ بە بەرھەمەکانیان. بەشدار دەبن لە دەرخستنی ڕووی قێزەونی ھەردوو دەسەڵات. پێم وایە چۆن لەسەدەکانی یانزدە تا پانزە. قۆناغی ڕێنیسانس دەستی پێکرد، چونکە لەوسەردەمانە بەھۆی ھاوپەیمانیی دەسەڵاتی دینیی و دنیایی بەواتایەکی تر دەسەڵاتی پاپاو و ئیمپراطۆر. کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەناو سەدە تاریکەکان دەژیا. دواتر بێ گومان قۆناغی ڕیفۆرم و ڕۆشنگەری لەسەدەکانی شانزدە و حەڤدە و ھەژدە دەستی پێکرد.

 

ئێستاش ھەمان قەیران و گێژاو بوونی ھەیە، پێویستمان بەڕێنیسانسێکی سیاسی، ئەخلاقی، دیموکراتی، فیکری و فەلسەفی ھەیە. ئایین و ئایینگەرایی، مەزھەب و مەزھەبگەراییش دەبێت بکەوێتە ناو دۆخی ڕێنیسانس و چاکسازی. چونکە ئێستا ھاوشێوەی سەدەکانی ڕابردوو کەباسمان کرد، ھەمان ھاوپەیمانی دەسەڵاتی دینی و دنیایی بوونی ھەیەو پشتگیری یەکتر دەکەن، ھێز بەیەک دەبەخشنئەو ڕێنیسانسەش ژنی ئازادو دیموکرات پیاوی ئازادو دیموکراتی پێشەنگایەتی دەکات، ژنان و پیاوانی ئازاد لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان کە ھەڵگری پارادیگمای ژنۆلۆژی و ژینگە دۆستیین، پێشەنگانی ئەو ڕێنیسانسە ھەمەلایەنەن.

 

بێگومان؛ تێپەڕینی قۆناغێک ھەروا ئاسان نییە، کات و کاری بەردەوامی دەوێت. ھێمنی و بیرکردنەوەی قوڵ و وردی پێویستە، میکانیزم و ڕەھەندە جیا جیاکانی تێکۆشانی ھەمەلایەنەی فیکری، فەلسەفی، سیاسی، ھونەری دەوێت. ھەماھەنگی ژیریی ھەستیاریی و ژیریی ئەنالیتکی پێویستە. ئیرادە و باوەڕ و خۆڕاگریی پرۆمیتۆسی دەوێت، ھەرچەندە پرۆمیتۆسی سەردەم لە دوورگەکانی ئیمراڵی ھەمان بەرخودان دەکات و ئەلتەرناتیڤیشی ئافراندووە. بەڵام ھێشتا زیۆسەکانی سەردەم بەھێزن.

 

 پارادیگمای کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیی ھەنگاو بە ھەنگاو بە جیھاندا بڵاو دەبێتەوە. فەلسەفەی مۆدێرنیتەی دیموکراتی و نەتەوەی دیموکراتی، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و ژنۆلۆژی و ژینگە پارێزی. بناغەی قۆناغی ڕێنیسانسێکی جیھانیی گشتگیرە. لەوەیە چەند سەد ساڵێکی بوێت. ئەوانەی بەشداری ئەو ڕێنیسانسە جیھانییەن ئازادیخوازان و دیموکراتی خوازانن لەھەردوو ڕەگەز.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *