چەند ساڵێک پێش ئێستا، هەڵەنەبم 21 یا 22ساڵ بووم. ئەوکاتە تازە دەستم بەنوسین و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی کرد.

دێکان عەلی

 

خاتونێکی نوسەرم ناسی. هەندێ ئامۆژگاری کردم، هەڵبەت مرۆڤ لەهەموو تەمەنێک پێویستی بە ڕاوێژکردن هەیە بەکەسانی دەوروبەری.

ئەو خاتونە پێی گووتم:

یەکەم: وتی هەمیشە بەچاوی ڕێز تەماشایی کەسانی دەوروبەرت بکە، بۆ نمونە تۆ کارمەندی کۆمپانیایەکی گەورەیت، ئەو کارمەندەی ڕۆژانە مێزەکەت بۆ خاوێن دەکاتەوە، بەگەرمو گوڕی دەستخۆشی لێبکە، باهەستی بەبوونی خۆی بکات، چونکە لەکۆتایدا هەردوکتان کارمەندن بەڵام بە دوو سیفەتی جیاواز، تۆ کارمەندی ئیدارەی کۆمپانیایت یا دەزگاکەی، ئەویش وەک تۆ کارمەندە بەڵام کارمەندی پاککەرەوە.

دووەم: ڕاستە تۆش وەک من حجاب ناکەیت، بەڵام هەوڵبدە هەمیشە جلێک بپۆشی نەبیتە هۆی سەرنجڕاکێشی دەوروبەرت، باجلەکانت شوێنە تایبەتییەکانت دابپۆشێت، چونکە تۆ بۆ کارکردن دەچیت، بۆ نمایشی جەستەت ناچیت، جەستەی خۆتت خۆشبوێت بۆ بۆنە تایبەتییەکانت بەدڵی خۆت جلەکانت بپۆشە بەڵام بیرت نەچێ لەکاتی کارکردن جلەکانت ڕێز و سەنگینی تۆ نیشان دەدات.

لام سەیرە کچان و ژنانی ئێستا گوێ نادەنە تایبەتمەندی و گونجاوی شوێنەکان بۆ بازاڕیش دەڵێی بۆ لایڤ میوزیک دەڕۆن. لەم ڕۆژانە لەگەڵ لینای هاوڕێم چووینە بازاڕی چل مەتری، گووتم لینا وابزانم من و تۆ هەڵە هاتووین، چونکە بەشێکی زۆری خانمەکان برژانگ و مکیاجی تۆخیان کردووە وەک بڵێی لەبازاڕ ئاهەنگ دەگێڕن.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *