بزووتنەوەیەکی تازە ڕاگەیاندرا !

ئەمڕۆ گروپێك لە خۆپیشاندەران بزووتنەوەیەکیان ڕاگەیاندووە بەناوی ( بزووتنەوەی تشرین ) و ڕایدەگەیەنن کەوا تێدەکۆشن بۆ بەدەستهێنانی گشت مافە ڕەواکانی هەموو تاكەکانی کۆمەڵگە و هەموو چینەکانی کۆمەڵگە، هەروەها لە شاری سلێمانییەوە داوای راپەڕین لە خەڵكی کوردستان دەکەن.

دەقی بەیان نامەی بزووتنەوەکە :

خەڵكی کوردستانی خۆشەویست
خوێندکارانی ئازیزی زانکۆکانی کوردستان

ئێمە وەك هەر تاكێكی کورد و دانیشتووی هەرێمی کوردستان ، لەبەر هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی و تێکۆشین لەپێناو بەدەستهێنانی مافەڕەواکانتان ، ئەم بزووتنەوەیە ڕادەگەیەنین.
پێکهاتووین لە چەند گەنجێك و خوێندکارێكی خۆبەخش کەوا هەرچی لەدەسەڵاتمان بێت دەیکەین بۆ ئەوەی کابینەی 9 یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخەینە ژێر بەرپرسیاریەتی گەورە.
هەموو حیزبەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی بە قەبارەی بچووك و گەورە و دەسەڵات و بێ دەسەڵات دەستیان لەو یارییانە هەیە کەوا لە 30 ساڵی ڕابردوو لەگەڵ میللەتە خێرلەخۆ نەدیوەکەمان دەکرێت.
ئێمە پەیاممان ئەوەیە هەموو بارەگای حیزبەکان بسوتێنین.
بپیە داواکارین لە سەرجەم خۆپیشاندەران ، بەیانی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕابپەڕن و زەماوەندی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی داپلۆسێنەر دەستپێبکەن.
ئێمە لەگەڵ هیچ حیزب و گروپ و مافیاگەرییەك نین و داواکارین کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان خۆیان لە شوێنی خۆیانەوە دەست پێبکەن بە کۆتاییهێنان بەو دەسەڵاتە ستەمکار و بێ ویژدانە.

داواکاریمان ئەوەیە :
ئەم حکومەتە بەزووترین کات دەستلەکار بکێشێتەوە و حکومەتی ئینتیقالی پێكبهێنرێت و لە نزیکترین ماوەدا بە یارمەتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق ، هەڵبژاردنیكی پاك و بێگەرد بکرێت تاوەکو بە پاکترین شێوە نوێنەرەکانمان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرین.

ئەگەر ئەو داواکارییەمان جێبەجێ نەکەن هەنگاوی زۆر توند دەگرینە بەر.

لیژنەی بەڕیوەبردنی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ( سلێمانی – هەولێر – گەرمیان – ڕاپەرین – کۆیە – هەڵەبجە )
23ـی تشرینی یەکەمی 2021

هەروەها چێکی بکە

تەڤەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە “هاتنی ئەردغان بۆ عێراق ئاژاوەگێڕییە”

هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاژاوەگێڕییە هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *