٢٠١٤/٨/٣ڕۆژێکی ڕەش لە مێژووی گەلەکەمان

حازمی عەلی کوتک

 

ئۆقیانوسێک لێوان لێو لە هۆلۆکۆست و غەدری سەدە٠
خوشک و برا یٔێزیدیەکان٠٠٠
نازانم چیتان بۆ باس کەم! یٔەو غەدرە چۆن بنووسمەوە٠ کاتێک بەبەر چاوی دونیا دەدرێنە بەر ڕێژنەی تەوران٠
قریشکەی لە کچ کردنی پاکیزەکان، نزگرەی سەبیکراوە هەترەش چوەکان، هاواری مەزارگەی لالەش، پەڕ پەڕ بوونی مەسحەفێ ڕەش٠
سالیادی جینۆسایدی خوشک و برا یٔێزیدیەکان، بەردەوامی پەراوێزکردن و یٔاوارەیی، حەوت سال بەر لە یٔێستا، پەلاماری بەربەریانەی چەتەکانی بیابان وبە گورگان خوارد کردنی یٔێزیدیەکان، جگە لە کۆمەلکووژی ، ٥٠٠٠ ژنی کوردی یٔێزیدی لە بازاڕی نیخاسەی موسل و ڕەققە، وەک کەنیزەک کڕین و فرۆشتنیان پێ کرا٠ دڕندایەتی دەولەتی یٔیسلامی لە عیراق و شام، بەشێکە لە کولتوری بیابان٠
فەرمانی قڕکردنی یٔێزیدیەکان، لە لایەن دایکی ڕۆحی داعش یٔۆردۆگان وبەغدادی بەڕێوەچوو، بە دەستەوەدان و بە گورگان خواردکردنی یٔێزیدیەکان، لە لایەن ١٢٠٠٠ چەکداری پارتی، بەدەرنییە لە چوارچێوەی یٔەو فەرمان پێکردنەی یٔۆردۆگان٠ باشترین بەلگەش بەڕێکردنەوەی ٢٨ یٔەندامی میتی تورک لە قونسولیەی موسل، لە چوار چێوەی یٔەو سەودا بێ ڕەحمانەیە٠ یٔەگەر فریاکەوتنی شەهید گەنجۆی شەقڵاوەیی و هەڤالە گەریلاکانی و دەستەیەک لە پ م یەکیەتی بە فەرماندەیی برای بەڕێزم قادر خۆرانی نەبووایە، مەزەندە دەکرا قوربانیەکان چەند هێندە هەڵکشابووایە٠

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *