زاموا زاگرۆس
خیانه‌تی چه‌ته‌كانی بارزانی ته‌نها له باشووری كوردستان نه‌بووه، به‌ڵكوو له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بووه، مۆری خیانه‌تیان له ڕووی خۆیان داوه و به‌ڵێنیان داوه به دووژمنان تا ده‌مێنن له‌دژی كورد بن و له خزمه‌ت داگیركه‌ر بن.
هه‌رچه‌نده دوای ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزان له ساڵی ١٩٧٥، گه‌لی كورد ڕووبه‌ڕووی گێژەنێکی ده‌روونی خراپ بوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له به‌رخۆدان و تێكۆشان به‌رده‌وام نه‌بێت. جا بۆیە سەرەڕای شکستی مەلا مستەفای بارزانیی به‌رخۆدانی گەلی باشوور به‌رده‌وام بوو، له به‌رانبه‌ریشدا خۆفرۆشی و خزمه‌تكردن به داگیركه‌ران له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه به‌رده‌وام بوو. یه‌كێك له‌و سەرهەڵدانانەی له دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، له باشوور سەرهەڵدانی نوێی گەلی باشوور بوو‌و، به‌ڵام له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕابوونە، هه‌میشه په‌ده‌كه له هه‌وڵی په‌رتكردن و لاوازكردن و دوورخستنه‌وه‌ی له ئامانجه‌كانی ئەم سەرهەڵدانە بووه. پاش ئەو بەزینەی بارزانیی گەلی باشوور دەیویست دژ بەو تابووتی مەرگەی داگیرکەران لە جەزایر بۆیان ئامادە کردبوو، ڕابێتە سەر پێیان، لێ کۆمەڵێک بەرماوە و چەکداری چواردەوری بارزانیی ژوورێکی عەمەلیات بۆ پەرتەوازەکردنی ئەم سەرهەڵدانە و تیرۆرکردنی ڕابەرەکانی دادەمەزرێنن.
نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین له كتێبی ‘كاره‌ساتی هه‌كاریی’، كه له ساڵی ١٩٨١ نوسیوێتی، باسی كاره‌ساتی هه‌كاری ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانی قیاده موه‌قه‌ته یه‌نه‌كه و هاوكارییه‌كانی هه‌سێ ده‌زگای هەواڵگریی و سیخوڕیی ساواكی ئێران و میتی تورك و سیای ئه‌مریكی ده‌كات دژی سەرهەڵدانی باشووری كوردستان. هه‌روه‌ها باسی زیان و كاریگه‌رییه‌كانی كاره‌ساتی هه‌كاریش ده‌كات له سەر ئەم سەرهەڵدانە.
كاره‌ساتی هه‌كاری چی بوو؟ بۆچی ڕووی دا؟
نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌ره‌تا باسی هۆكاره‌كانی ڕۆشتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌نه‌كه ده‌كات بۆ خاڵی ‘سێ سنوور’ و ده‌ڵیت: (له مانگی نیسانی ١٩٧٨ هێزێكی تێكه‌ڵاو له پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو هه‌رێمه‌كانی باشووری كوردستان، خۆیان ساز دا بۆ به ڕێكه‌وتن به‌ره‌و بادینان بۆ هێنانی چه‌ك و تفاقی جه‌نگی شۆڕش و هه‌ڵگیرساندنی بڵێسه‌ی پیرۆزی شۆڕش له ناوچه‌كانی بادینان. هێزه‌كه بۆیه وا زوو كه‌وته ڕێ تاكو پێش ده‌ستپێكردنی ڕاگوێزانی دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن ڕژێمی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ئێراق، بتوانین هه‌ندێ چه‌ك و تفاق به ده‌ست بێنین، بۆ ڕاگوێزانیان، تا بتوانن به‌رگری له هێرشی دووژمن بكه‌ن بۆ سه‌ر نیشتمانه‌كه‌مان. ئه‌م هێزه كه بۆ به جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه نیشتمانییه پیرۆزه كۆبووه‌وه و كه‌وته ڕێ به‌ره‌نگاری پیلانێكی ئیمپریالیستی گه‌وره بوونه‌وه. كه ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران و توركیا و ئێراق و جاشه ده‌ولییه‌كانی بارزانی تیایدا به‌شدار بوون. له ئه‌نجامدا ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌گه‌رچی به‌و په‌ڕی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تییه‌وه به‌رگرییان له برسێتی و سه‌رما ده‌كرد، ڕووبه‌ڕووی په‌لاماری دڕندانه‌ی هێزه‌كانی ئێران و توركیا و جاشه‌كانی قیاده مووه‌قه‌ته بوونه‌وه، به‌ڵام له زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕدا له توركیا دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید بوون و بریندار كران، تووشی شكستێكی گه‌وره بوو).
په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌نه‌كه و قیاده موه‌قه‌ته، پێش كاره‌ساتی هه‌كاری:
بەپێی ئەم پەڕاوەی نەوشیروان مستەفا؛ هه‌رچه‌نده یه‌نه‌كه پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی بنێرێت بۆ سه‌ر سنوور، هه‌وڵیان دا له‌گه‌ڵ قیاده موه‌قه‌ته ڕێك بكه‌وین و پێیان بڵێن په‌لاماری هێزه‌كانیان نه‌ده‌ن و دۆخی كورد خراپه و پێویستی به‌وه‌یه كورد هه‌مووی یه‌كگرتوو بێت. وه‌ك به‌ڵگه‌یش ئه‌و نامانه ماون كه بۆیان نێردراوه و پێشتر و نیازپاكی خۆیان بۆ قیاده موه‌قه‌ته ده‌ربڕیوه و پێیان وتوون نیازی ئه‌وه‌یان نییه په‌لاماری ئه‌وان بده‌ن. نه‌وشیروان موسته‌فا باسی ئه‌وه ده‌كات كه له ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باسی مه‌سه‌له‌ی پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له چه‌كداره‌كانی قیاده موه‌قه‌ته، یاخود ئاگربەست له گه‌ڵیان و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان کراوە. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (له كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌نه‌كه دوو دڵی و ڕاڕایی درووست ده‌كرا له ناو هێزه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ نه‌كرێت له‌گه‌ڵ قیاده موه‌قه‌ته، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له سه‌ر پێشمه‌رگه داده‌نا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌ستوه‌شاندن و لێدان له قیاده موه‌قه‌ته. ته‌نانه‌ت له ناو مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ندێك ڕه‌ئی واهه‌بوو كه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌نه‌كه بتوانێت بتوانێت بێ گێرمه و كێشه ڕێگه‌ی هێنانی چه‌ك بكاته‌وه و ماوه‌ی خهڵكچهكداركردنی هه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قیاده موقه‌ته ڕێك بكه‌وێت نیسبه‌تێكی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌یهێنێ له باتی (باج) بیدات به قیاده موه‌قه‌ته. له لایه‌ن قیاده موه‌قه‌ته‌یشه‌وه ئیدریس بارزانی یه‌ك دوو كه‌سی (ساواكی) ڕاسپاردبوو به ناو بۆ گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن، به‌ڵام له ڕاستیدا بۆ كۆكۆدنه‌وه‌ی ده‌نگوباس و بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ئێمه و پیلانگێڕی بوو).
هه‌ر له كتێبه‌كه‌دا نه‌وشیروان موسته‌فا باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات و دەڵێت: (هه‌رسێ به‌شی هێزه‌كه‌مان ڕاسپارد له هه‌موو حاڵه‌تیكدا بچنه ناوه‌ڕاستی برادۆست و ئه‌گه‌ر قیاده موه‌قه‌ته بەبێ شه‌ڕ باره‌گاكانی ساڵێ پێشووی یه‌نه‌كه‌یان چۆڵ كرد، كه له به‌ر ناله‌باری دۆخی كه‌شوهه‌واو هه‌ندێ كێشه‌ی تره‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌یان جێ هێشتبوو، ئه‌وا دویان نه‌كه‌ون و وازیان لێ بێنن. ئه‌گه‌ریش چه‌كدارانی موه‌قه‌ته هاتنه سه‌ر ڕێگه‌یان، ئه‌وا به توندی لێیان بده‌ن.) هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه به نیازی خۆلادان له شه‌ڕی قیاده موه‌قه‌ته و خاوكردنه‌وه‌ی گرژیی، چه‌ندین نامه له‌لایه‌ن مام جه‌لال و عه‌لی عه‌سكه‌ری و خالید سه‌عید و تایه‌ری عه‌لی والی نێردراوه بۆ هه‌ندێك له گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. له نامه‌كاندا باسی دۆخی خراپی كورد و پێویستی یه‌كڕیزیمان كرد، چونكه كورد له به‌رده‌م ڕاگوێزان و ته‌فروتوناكردندایه و پێویسته یه‌كڕیز و ته‌با بین لە به‌رده‌م دوژمن. به‌ڵام قیاده موه‌قه‌ته چه‌كداره‌كانی خۆیان به گیانی دووژمنایه‌تییه‌كی سه‌خت و بێ ئه‌ندازه‌ی یه‌نه‌كه په‌روه‌رده كردبوو له ڕه‌گوڕیشه‌وه یه‌نه‌كه له‌بن بێنن. ئه‌مه‌یش هه‌میشه كاری له پێشینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزان بووه كه هه‌وڵبده‌ن شۆڕش و بزووتنه‌وه كوردییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌ر په‌رش و لاواز بكه‌ن. ڕه‌نگه هیچ كه‌س وه‌ك ئیدریس بارزانی نه‌یتوانیبێ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بناسێنێ به گه‌لی كورد له ڕێگه‌ی ئه‌و وته‌یه‌وه كه ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌كرێت، شۆڕشمان پێ ده‌كرێت). ئەمە یادهێنەرەوەی وتەکەی ئیدریس بارزانییە کاتێک وتبووی: ”گەر شۆڕشمان پێ نەکرێت، پێمان تێک دەدرێت.”
قیاده موه‌قه‌ته و هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی ئێراق و توركیا و ئێران:
نه‌وشیروان مسته‌فا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی ئێراق و توركیا و ئێران ده‌كات، كه چۆن ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته هه‌میشه هه‌میشه له كاتی پێویستدا هاوكاری یه‌كتریان كردووه دژی جووڵانه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كانی كورد. باسی ئه‌وه‌یش ده‌كات له‌كاتی ڕۆیشتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌نه‌كه بۆ ناوچه‌ی سێ سنوور، چۆن ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته ڕێك كه‌وتوون و قیاده موه‌قه‌ته‌یان به‌كار هێناوه بۆ بۆ لیدان له‌و هێزه و لاوازكردنی شۆڕشی باشووری كوردستان، چونكه ئه‌و شۆڕشه‌یان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆیان ده‌زانی. سه‌رئه‌نجامیش هه‌رسێ ده‌وڵه‌ت به هاوكاریی جاشه بارزانییه‌كانی قیاده موه‌قه‌ته گورزێکی توندیان له شۆڕشی باشوور دا له ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه، ئەمە هیچی له ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ی ١٩٧٥ كه‌متر نه‌بوو.
چه‌ته‌كانی مەلا مستەفای بارزانی كێن؟
نه‌وشیروان موسته‌فا چه‌ته‌كانی بارزانی ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت: (فه‌رمانی سه‌ره‌كی چه‌ته‌كانی بارزانی، كه به خۆیان ده‌ڵێن قیاده موه‌قه‌ته، له دوو ساڵی ڕابردوودا بریتی بووه له لێدان له شۆڕش له پشته‌وه و ڕێگەگرتن له هێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی په‌ره‌پێدانی شۆڕش له ناوچه‌كانی بادینان، به‌پێی پیلان و نه‌خشه‌ی (سی ئای ئەی)ـی ئه‌مریكی و (ساواك)ـی ئێرانی و (میت)ـی توركی، كه دووژمنی سه‌ره‌كی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانن و ئه‌یانه‌وێت له پشته‌وه له شۆڕش بده‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هاوكارییه ئاشكرایه‌ی ئه‌م تاقمه كردوویانه له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌غداد دژی شۆڕش، به‌وه‌ی كه چه‌ندین كه‌س ده‌سته و تاقمیان بووه به جاش و چه‌كیان هه‌ڵگرتووه له دژی شۆڕش. قیاده موه‌قه‌ته باره‌گا و شوێنی ڕه‌سمییان له ئێران و توركیایه و به هاوكاری میت و ساواك ئیش ده‌كه‌ن. له ماوه‌ی ڕابردوویشدا زه‌ره‌ری زۆریان به شۆڕش داوه و له ناو میلله‌ته‌كه‌ماندا زیاتر ڕیسوا بوونه و دووژمنایه‌تییان ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه.)
خیانه‌تی چه‌ته‌كانی بارزانی ته‌نها له باشووری كوردستان نه‌بووه، به‌ڵكوو له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بووه، مۆری خیانه‌تیان له ڕووی خۆیان داوه و به‌ڵێنیان داوه به دووژمنان تا ده‌مێنن له‌دژی كورد بن و له خزمه‌ت داگیركه‌ر بن. سا بۆیە وەک ئاژانسی هەواڵی فورات لە هەڵدانەوەی ئەم ڕابردووە ڕەش و کەلتوورەی ناپاکیی بەردەوام دەبین…