دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-رژاک

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-رژاک سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارەکانی.

 

هیچ چنگو کلیلێک ناتوانن دەروازەی هیواو ئیرادەی ڕۆڵەکانمان بشکێنێت شەڕ و داگیرکاری باشوری کوردستان کەوتە  قۆناخێکی نوێی و کرداریەوە بە هاوکاری خیانەتکاران.

وەك هەمووان ئاگادارن پرسی گەلی کورد پرسێکی جیهانی و مێژووییە، پرسێکی سیاسی و ئازادیە بۆمافەکان کە وەکو هەر گەلێک مافی خۆیەتی کەلەسەر خاکی خۆی بەئازادی بژی، بەزمان وکولتورو هەبوونی خۆی بژی. دەربارەی دەستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سەر باشوور پێشبینیمان كرد بوو کەئامانجی دەوڵەتی داگیرکاری تورک وهاوکارەکانی چیە،وە بۆچی پەکەکە دەکەنە بیانووی ئەو داگیرکاریە،چونکە تاکە هێز کە بەرگری لەخەڵک وئەم قەوارەیە بکات تەنها گەریلایە لەبەر ئەوە لەژێربیانوی هەبوونی گەریلا هێرش دەکەن،کە لەڕاستیدا بیانویەکی چەواشەکارانەیە،و لەسەردەمی داگیرکاری مەغۆل،عوسمانی،ئەتاتورک  گەریلانەبووە بەڵام ئەوان هەرداگیریان کردووە. ئەو دەوڵەتە نەخۆشەی دەوڵەتی عوسمانی کەلە ڕابردوودا داگیرکاری کردبوو لەناوچەکەدا ئێستەش هەمان ئامانج وخەونی گڵاویان دوبارە دەکەنەوە،ئەو خەون وئامانجە تەنها بۆکوردستان نیە بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە،وە وڵاتانی زل هێزیش چاو،گوێ و دەمیان داخستوە لەئاست ئەو داگیرکاری وکۆمەڵکوژیەی کە لەبەرامبەر گەلی ناوچەکە ئەنجامی دەدەن.

لەو ڕۆژەی کە کوڕی بنەماڵەی بارزانی بانگ کرا بۆتورکیاو ئەمری پێکرا کە شەڕدژی گەریلا دەست پێ بکەن ئیتر بە چەندین كۆپتەرو فڕۆكەی شەڕكەری توركیا هێرشیان كردە سەر لوتكەی كوڕەژار و زۆرناوچەی تر،دواتر هێزە سەربازیەكانی توركیا لەناوچەو چیاکانی تر پیادەکران  بە ئۆپەراسیۆنێکی چڕو لە ئاسمان وزەمینەوە کەناوی ئۆپەراسیۆنەکەیان (بەناوی  کلیلی چنگ)ە واتە ئەو (دەرگایەی کە گەریلا کلیلی داوە و ناهێڵن باشور داگیربکەن) دەوڵەتی تورک وچەتەکان ئەیانەوێ بەچنگیان بیکەنەوە،بەڵام ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

 

ئامانجیان داگیرکاری گشتی باشوری کوردستانەو بێ ئیرادەکردنی گەلەکەمانەو دزینی نەوت وغازی ئەم هەرێمەیەو کۆمەڵکوژی خەڵک،توانەوەی گەلە،نەهێشتنی کولتورو زمانە،وێرانکردنی ژینگەو سروشتی کوردستانە وەکو لەڕابردوو بینیمان دار زەیتوونەکانی عەفرینیان چۆن بڕیەوەو زەیت وزەیتونەکانیان دزی وتاڵانیان کرد،وە دارستانەکانی باشوریان بڕیەوەو دزیان،وە ئەمانە تاڵانچی وقڕکەرن،خوێنڕێژو خۆسەپێنن، ئەوەش لەڕێگای چەتەو خاکفرۆشانەوە هەنگاویان ناوە بۆئەوشەڕە.لەبەرئەوە هەرکەس وکورد وچەکدارێک بەشداری لەو شەڕە بکات دژی گەریلا ئەوە ڕوو ڕەش وشەرمەزاری مێژوو دەبێت و بەچەتەو خاک فرۆش هەژمار دەکرێن وەک حسن خەیری وهاوشێوەکانی.پێویستە هەموومان پێکەوە دژی ئەو داگیرکاری وماڵ وێرانیە ڕاوەستین وبێ دەنگ نەبین و بڵێن نەخێر بۆ شەڕو داگیرکاری وخاک فرۆشی.

داوا لەگەلەکەمان دەکەین بەگشتی گەنجان،نوسەران، ڕۆشنبیران،هونەرمەندان،مامۆستایان،پزیشکان،پارێزەران، پێشمەرگەکان،هەموو حیزب وڕێکخراوە مەدەنی و ژنانەکان بەرامبەر ئەم داگیرکاریە بێ دەنگ نەبن چونکە ئەم شەڕە دژی گەلی کوردەو قڕکردنی کوردە،لێرەشدا ژنان قوربانی هەرە سەرەکین لەبەر ئەوە ئەبێت ژنان ڕۆڵی کاراو پێشەنگ ببینن لەبەرامبەر ئەو شەڕە ناڕەوایە تا چیتر جەرگی دایکو باوکان نەسوتێن وخاکمان داگیرنەکرێت چونکە کەلەدەست دەرچوو ئیتر پەشیمانی بێ سودە چونکە دەوڵەتی داگیرکەری  تورک داگیرکەرو تاڵان چین هەروەکو چۆن لەمەنگۆلیاوە هاتن ولەسەرخاکی کوردان بارگەیان خست وبە کۆمەڵکوژی خۆیان جێگیرکرد ئێستەش ئەیانەوێت هەمان شتبکەن.پێویستە ڕێی و ڕێبازی نیشتیمان پارێزی هەڵبژێرین وخۆمان وخاکمان بپارێزین،بۆ دوو عانە خاک وگەل نەفرۆشرێت، چونکە مەترسی گەورەو گشتی هەیە لەسەر باشور

 

وەئەوناوچانەش کەئێستە هێرشی لەسەرە شوێنی ستراتیژین و کلیلی ئەو دەرگایەیە کە داگیرکەرو چەتەکان ئەیانەوێت بیشکێنن و باشور داگیربکەن. وەک لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بینیمان گەنجیان شەهید کردو چەندین خەڵکی سڤیلیان ڕفاندلەبرادوست و ئەشکەنجەو سوکایەتیان پێکراو ئاژەڵەکانیان کوشتن،ئەو فاشیستانە لەڕەشەکوژی کورد و هەموو بونەوەرێک دەست ناپارێزن.تاکە چارەسەری ئەو دۆخەش تەنها یەکڕیزی لایەنەکان وگەلی کوردە.هیوادارین هیچ کوردێک بەشداری ئەو شەڕەچەپەڵ وداگیرکاریە نەکات چونکە لەکۆتایدا ئیرادەی ئازادی شۆڕشگێڕی سەردەکەوێت،لەبەرئەوە خۆیان ڕووڕەشی نەوەکانی داهاتوو نەکەن، بەڵکو شان بەشانی خوشکو برا گەریلاکانیان بەرامبەر داگیرکەری تێبکۆشن وگەل ونیشتیمان بپارێزن،چونکە ئەو برسێتی،بێ خزمەتی،بێ مووچەیی ونهامەتیانەی ڕووبەڕووی گەلەکەمان کراوەتەوەلە هەرێم هۆکاری سەرەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەتی.

-نەخێربۆشەڕو داگیرکاری دەوڵەتی تورک.

-بشکێ ئەو چنگانەی کەخاکمان داگیردەکەن.

 

بژی ئیرادەوهیوای ئازادی وشۆڕگێڕی ڕۆڵەکانمان.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان

19/4/2022

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، داگیرکاریی رەتدەکەیەنەوە وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *