ئیدریس سدیق
بزاڤی کوردی لە ئاست شکست و نسکۆکاندا ! لە ١٦ / ی ئابی / ١٩٤٦ ( ٧٥ ) ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دامەزراندنی ئۆرگانێکی نەتەوەیی فەڕمی بەناوی ( پارتی دیموکراتی کوردستان ) ، وەك سەرجەم پارت و رێکخراو و دەزگە خێرخوازی مافی مرۆڤ و …… ی تر کە سەرمایەداری جیهانی و ئۆردووی رۆژئاوا و دەزگە هەواڵگرییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لە پەنا پەردەوە و لە ژێر ناوی بریقەدار و هەڵخەڵەتێن کاریان بۆ دەکرد بۆ بەربەستکردنی بیری سۆسیالیزمی ، دەنگی چەپی پێشکەوتووخواز ، بیری نەتەوەیی نیشتمانی ، نانەوەی شەڕ و کوشتاری بەردەوام ، ناکۆکی چینایەتی ……. . (٧٥ ) ساڵ ، تەمەنێك لە ناو ( بەناو ) ئایدۆلۆژیای دیموکراتی نیشتمانی ، جەماوەری ، دادپەروەری ، پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ، دیموکڕاسی و ئازادی و ….. . چاو پیاخشاندنێك بە مێژوو و ئەزموونی خەبات و تێکۆشانی هەر نەتەوەیەك ، ئەو راستییە دەردەخات کە تا چ ئاستێك توانیویەتی بیرۆکەی رۆشنبیری نەتەوەیی نیشتمانی ، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەستەبەر بکات ، دیموکراسی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری فەراهەمبکات . وەك شارەزایانی بواری مێژوو بۆیدەچن ، حزب یا هەر رێکخراوێکی جەماوەری ، کۆمەڵایەتی تر ، بەبێ بیرۆکە و هزری شۆڕشگێڕی نابێت ، لەگەل بوونی ئیڕادەیەکی بەهێز ، وەك ئاوەڕۆیەکی بە خوڕ بەرەو پێشەوە بچێت و بەو پێیە ژیان دروستدەبێ ، پێچەوانەوەکەشی وەك گۆمێکی کپ و مەیوو مێش و مەگەز ، گەرای لەسەر دەکات و بۆگەن دەبێت ، وەك ئاسن ژەنگ دەهێنێ و رزی دەبێ ، ئەوەش واقعی سەرهەڵدانی خەباتی سیاسی مێژووی نەتەوەی کوردە ، لە چلەکانی سەدەی رابردوو کە لە سەرەتادا بەناو رووبەڕووبوونەوەی ستەم و زۆرداری ، مافە زەوتکراوەکان و پێشێلکراوەکان ، بەڕەنگاربوونەوەی بەرژەوەندی تاکە کەسی و پاوانخوازی و ……. بەرزکردنەوەی دروشمی قەبە و فرێودەری وەك ( کوردستان یان نەمان ، کەرکوك دڵ و قودسی کوردستانە ، یا خانەقین یا حەمرین یا تاماوین ئەجەنگین ) و تریش .خۆی لە خۆیدا بەردی گەورە نیشانەی نەهاوێشتنە ! ماوەیەکی کەم نییە کە کۆمەڵێ پرسیار لە ناوەڕۆك و ئەڕزی واقعدا لە خۆیەوە دەگری ، هەروەك شارەزایانی بواری سیاسی زانستییانە دەیورووژێنن ، تا ئێستا لە ناوەوە و لە ئاستی ئاسایشی ( نیشتمانی ، خۆراك ، ئاو ، کشتوکاڵ و ….. ) ، رێکخستنی ناو ماڵی کورد و یەك وتاری ، سوپایەکی یەکگرتووی بەهێزی نیشتمانی ، کەوا سووری بەر لەشکری داگیرکەران و سیخوڕیکردن ، داهات ، پرسی گەنجان ، برسیکردنی خەڵك ، زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان ، تیرۆر و راونانی ئازادیخوازانی پارچەکانیتر ، بڕیاری تاکڕەوانە و دانیشتنی ژوورە داخراوەکان ، ئیفلیجکردنی پەڕلەمان و زۆری تریش کە مایەی تێڕوانین و هەڵوەستە لە سەرکردنە . لەدەرەوەش بێهێز و لاوازکردنی پێگەی کورد بۆ بەرژەوەندی حزبی بە هۆی رەچاو نەکردنی راو بۆچوونی جیاواز بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و دەمارگیری تەسکی نەتەوە پەرستی ، کە لەو هەل و مەرجە ناسکەدا دەبێ دۆست پەیدا بکەی و گوێنەگرتن بۆ نێردەی نێو دەوڵەتییەکان و بەرپرسەکان لە مەڕ پرسە هەستیارەکان و ……. ٧٥ ساڵ سووڕانەوە لە ناو بازنەیەکی داخراو سەرەڕای ئەو هەموو قوربانیە ، کاتێ سەرکردە بێ تواناو کڵۆڵەکان هەڵەدەکەن ، میللەت باجە قوڕسەکەی دەدات ، تەنها بیرکردنەوە لە ململانێ و پاکتاوکردنی یەکتری ناوخۆ و جێهێشتنی گۆڕەپان بۆ تەڕاتێنی داگیرکەران ، لە بری چۆکدادانی دوژمنان مەرجە قوڕسەکانیان بە سەر کوردا سەپاند ، لەو سەردەمە ئاڵۆز و ترسناکەدا لە بوونی شاڵاوێکی توندی بیرۆکەی سڕێنەوەی کورد