‘چارەسەرنەکردنی پرسی کورد بناغەی هەموو قەیرانەکانە’

نەورۆز ئویسال پەرلەمانتاری هەدەپ رایگەیاند، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد و مامەڵەکردنی دژەدیموکراتییکانە رێگەی لەبەردەم قەیرانی سیاسیی و دادوەریی کردووەتەوە و وتیشی، ئەوەی لێرەدا گرنگە ناڕەزایەتی و کاردانەوەی جەماوەرییە.

دادگای دەستوری هەمیشەیی لەبارەی پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) جان ئاتاڵای کە لە زیندانە و دوای هەڵبژاردنیشی ئازاد نەکراوە، بڕیاری بوونی “پێشێلکاری مافەکانی”دا و بڕیارەکەی رەوانەی دادگای باڵا کرد. دوای ئەوەی رووداوەکە بوو بە قەیرانی دادوەری، کاربەدەستانی ئاکەپە لێدوانی جیاجیایاندا. لە کۆتاییدا سەرۆکی گشتیی ئاکەپە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی دادوەریدا روو نەدات داوای هەموارکردنەوەی دەستووری هەمیشەیی کرد. پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی دیموکراسی و  گەلان (هەدەپ) نەورۆز ئویسال لەبارەی قەیرانی دادگا و دەسەڵاتی دادوەریی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فوراتی کردوە.

‘سیستمی ئێستا چەندین ساڵە هەوڵ دەدات کە سیستمی فاشیزم لە تورکیا دابمەزرێنێت’

ئویسال ئاماژەی بەوەکرد کە قەیرانی هەنووکەیی بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کورد روویداوە و وتی، “قەیرانی هەنوکەیی لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی چەندان ساڵەی ئاڵۆزییەکانە و دەبێت وەک دەستوەردانی سیاسیی لە یاسادا ببینرێت. ئەمە دەرەنجامی کردەوەی نایاسایی و پلانی کودەتایە. ئەمە بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی کورد بەستراوەتەوە. کاتێک لە ناوەرۆکی بڕیاری پاساوی دادگای باڵا و مشتومڕەکانی دوای بڕیارەکە و پێش بڕیارەکە دەڕوانین، دەردەکەوێت کە دادگا باڵاکان دان بە بڕیارەکانی یەکتردا نانێن. سیستمی هەنوکەیی چەندین ساڵە هەوڵ دەدات لە تورکیا سیستمی فاشیزم دابمەزرێنێت. هەوڵ دەدات هەنگاو بە هەنگاو هەموو ماف و ئازادییە بنچینەییەکانی ئێستا لەناو ببات و نەیانهێڵێت.

ئەنجامی مشومڕی چەندین ساڵایە

هەم حیزبەکەمان، هەم هاوسەرۆکایەتیمان و هەمیش زۆر جار ئێمە وتوومانە کە بناغەی هەموو قەیرانە یاسایی، قەیارانە دادپەروەرییەکان و کودەتاکانی ئەمڕۆ لە تورکیا، بۆ چارەسەرنەکردنی پرسی کورد دەگەڕێتەوە. لەبەرامبەر گەلی کورد و بەتایبەتی لەبەرامبەر ئەو سیستمەی لە ئیمراڵی دامەزراوە، یاسا خۆی کەڕ و لاڵ کردووە؛ گۆڕانکاری لە یاساکان لە سەردەمی قەدەغەکردنی هاتووچۆ رێگەی لەبەردەم کۆمەڵکوژیی کردەوە و مشتومڕەکان لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی لە چوارچێوەی پرسی کورددا لە ئارادان. هەرچەندە لە بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپادا مشتومڕەکان بە گشتیی لەلایەن دەمیرتاش و کاڤالادا دەکرێت، بەڵام جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی ساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠١٣، ٢٠١٤ لەبارەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانەوە پرۆسەکەی هێنایە کایەوە. هەروەها سیاسەتی قەیوم و هەڵگرتنی پاڕێزبەندیی نمونەی ئەوەن”.

‘ دەردی ئەوان تەنیا گۆڕینی دەستووری هەمیشەییە’

ئویسال لەبارەی وتەکانی ئەردۆغان بۆ گۆڕین و هەموارکردنەوەی دەستوری هەمیشەیی وتی، ئەوەی لە قسەکانی راوێژکاران و خودی سەرۆککۆمار ئەردۆغانەوە تێدەگەی ئەوەیە کە دەیانەوێت ‘بەدەستی دادگا و دەسەڵاتی دادوەریی’ ئەو دادگا و دەسەڵاتە دادوەرییەی کێشەیان بۆ دروست دەکات لەناو ببەن. بە تایبەتیش لە دۆسیەی داخستنی هەدەپە و کۆبانێدا ئێمە دەبینین کە بانگەوازەکانی مەهەپە و ئاکەپە زۆر جار دەگۆڕدرێن بۆ هەوڵی دەستوەردان لە دادگای دەستووریی هەمیشەیی و هەروەها دەبێتە هۆکاری گفتوگۆکان لە بارەی دەستوری نوێی هەمیشەیی.

ئویسال باسی لەوەشکرد، ئامانج لە گۆڕین و هەموارکردنەوەی دەستور خزمەتکردن نییە بە گەل و چەوساوەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد. نا، بەڵکوو ئامانجەکە هەمیشەیی کردنی دەسەڵات و سیستمی ئێستایە. ئەو کاردانەوە و ناڕەزایەتیانەی لە چەند رۆژی رابردوودا هاتنە ئاراوە، گونجا و گرنگن، بەڵام دەبێت زیاتر بکرێن.

ئەوەی گرنگە کاردانەوەی رایگشتییە

ئوسیال ئەوەی خستەڕوو، کە لەم کاتەدا ئەوەی گرنگە کاردانەوەکانی رایگشتییە و وتی “لەم ماوەیەدا جگە لەوەی دادگا چۆن مامەڵە بکات، گرنگە کە لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەوەدا چۆن دەجوڵێنەوە و چۆن کاردانەوە نیشان بدەن. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان چەند ساڵێکە ئەو دۆخەی وەک میکانیزمی کودەتا پێناسە کردووە. کودەتاکان ئەگەر سەربازیش بن لە بنەڕەتدا سیاسیین. بەهۆی ئەوەی بە ئاڕاستەی ئەو گفتوگۆ و مشتومڕانە وەک پێویست تێکۆشانی بۆ نەکرا و دەنگ هەڵنەبڕدرا، کەوتووینەتە ئەم قۆناغەی کە ئێستا رووبەڕووی بووینەوە. لێکەوتەی تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی ئەم دۆخە، هەڵگرتنی گۆشەگیریی لە سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کوردە. تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، بەداخەوە تورکیا ناتوانێت لە هەوڵەکانی کودەتا و کێشەکانی دادگا رزگاری بێت. ئێمە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبین. ئێمە بەدواداچوون و چاودێریی ئەم قۆناغە دەکەین و کاردانەوەی پێویست نیشان دەدەین”.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …