بەشێک لە پارلمانتارانی عێراق، پێدانی سیستمی بەرگریی موشەکیی لە لایەن ئەمریکاوە بە هەرێمی کوردستان، بە پێشێلکردنی قانوونە نێودەوڵەتێکان و نۆرمە دیپلۆماسییەکان ناو ئەبەن.
* پێشێلکردنی قانوونە نێودەوڵەتییەکان
جاسم موسەویی پارلمانتاری عێراق، لایوایە بڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دابینکردنی چەکی بەرگریی ئاسمانیی بۆ پێشمەرگە پێچەوانەی قانوونی نێودەوڵەتییە، لە کاتێکدا جەختی لەوە کردەوە کە هیچ لایەنێکی ناوخۆیی مافی ئەوەی نییە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ وڵاتان بکات جگە لە حکومەتی ناوەندیی.
موسەویی بە مەعلومەی رایگەیاند، “پێویستە حکومەت دەستوەردان بکات بۆ وەستاندنی ئەم دۆسیەیە، ئەویش بە پەیڕەوکردنی شێوازە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان”، ئاماژەی بەوەشکرد “بڕیاری پڕچەککردنی هەرێمی کوردستان یەکسانە بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵات“.
ئەوەشی وت: “کاردەکەین بۆ ئەوەی دۆسییەکە بخەینە بەردەم دەسەڵاتە سیاسییە باڵاکان بە مەبەستی هاتنە پێشەوەی هەڵوێستێک بۆ ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی نێوان واشنتۆن و هەرێم”، ئاماژە بەوە ئەکات کە “بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دابینکردنی چەکی بەرگریی ئاسمانیی بۆ پێشمەرگە پێچەوانەی قانوونە نێودەوڵەتییەکانە“.
موسەویی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هیچ لایەنێکی ناوخۆ مافی ئەوەی نییە ڕاستەوخۆ دۆسییەی سەروەرییدا مامەڵە لەگەڵ وڵاتان بکات، بە دابڕان لە حکومەتی ناوەندیی.
*هەوڵدان بۆ ناسەقامگیری ئاسایشی ناوخۆ
لای خۆیەوە عەباس مالیکیی ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون پێی وایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەولێر بکات بە جیا لە حکومەتی فیدراڵیی، دابەشبوونی ناوخۆی وڵات بەهێزتر دەکات، واشنتۆن تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ڕازی بووە بە پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە هەولێر، کە یەکسانە بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق.
مالیکیی بە ماڵپەڕی مەعلومەت ڕایگەیاندوە، “ئەم جۆرە بڕیارانە لەلایەن ئەمریکاوە، کە بەجیا لە حکومەتی ناوەندیی ئەدرێت، ئەبێتە هۆی ناسەقامگیریی لە وڵاتەکەدا”، ئاماژەی بەوەشکرد، “واشنتۆن هەوڵدەدات سەربەخۆیی عێراق پێشێل بکات و سەقامگیریی و بارودۆخی ئاسایشی ناوخۆیی تێکبدات”.
لە درێژەدا دەڵێت “مامەڵەی سەربەخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەکان بە دابڕان لە حکومەتی فیدراڵیی، دابەشبوونی ناوخۆیی وڵات بەهێزتر ئەکات”، ئاماژە بەوە ئەکات کە “ئەگەر عێراق بڕیار بدات بە چەکی زەبەلاح پشتگیریی لایەنە ناوخۆییەکانی ئەمریکا بکات، ئایا واشنتۆن ئهم بابهتهقبوڵ ئەکات”.
هێمای بۆ بەوەشکرد، “ئەمریکا ئەبێت بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ڕێز لە سەروەریی گەلان و وڵاتان بگرێت، بە جیا لە حکومەتی ناوەندیی مامەڵە لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەکان نەکات”، ئاماژەی بەوەشکرد، “واشنتۆن، بە ڕازیبوون بە پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە هەولێر، وایکردوە کە سەروەریی عێراق پێشێل بکرێت.
پلانی نوێی ئەمریکیی
عەقیل تایی شارەزای ئەمنیی و سەربازیی، ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی هەوڵی بەهێزکردنی پێشمەرگە دەدات لەسەر حیسابی حکومەتی ناوەند بە دابینکردنی چەکی دژە بەرگریی بۆ پێشمەرگە، هاوکات دووپاتی کردەوە کە ئەوە پلانێکە بۆ ئەوەی هەولێر بکرێتە وەڵامدانەوەی لێدانی نەیارانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
تایعی لە لێدوانەکەیدا بە دەزگای مەعلومە ڕایگەیاند، “واشنتۆن هەوڵدەدات پێشمەرگە بەهێز بکات لەسەر حیسابی حکومەتی ناوەند بە دابینکردنی چەکی دژە بەرگریی ئاسمانیی بۆی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم هەوڵانە بۆ عێراق زۆر مەترسییدارن، دەبێت حکومەتی ناوەندیی و پارلمان هەڵوێستێکی ڕوون لەبارەی پێشێلکردنی بەردەوامی ئەمریکا بۆ سەروەریی وڵاتەکە ڕابگەیەنن“.