به‌ناوى هاوكاریى بۆ قوربانیانى بومەلەرزەکەی رۆژئاوای کوردستان، توركیا بە هاوکاری وڵاتی قەتەر هه‌ڵمه‌تێكى دیکەی گۆڕینى دیمۆگرافی له‌عەفرین دەستپێکرد.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی شارپرێس کە له‌عه‌فرین‌و جندرێسه‌وه گەیشتووە بە ماڵپەڕەکە، تورکیا‌و قەتەر پێكه‌وه لەژێر هاوكاریی بۆ زیانلێكه‌وتوانى بومەلەرزەکەى سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه، دەستیانکردوە بەشێوازێکی نوێى گۆڕینی دیمۆگرافی خاكى كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نیشته‌جێى شارى جندرێس له‌سنورى عه‌فرین ئه‌وه‌ى بۆ بە ماڵپەڕەکە وتووە :”تورکیا سیاسەتی جینۆسایدی دژ بەقوربانیانی بومەلەرزەکەش بەکارهێنا، چونكه دواى دوو ڕۆژ له‌بومه‌له‌رزه‌كه‌و وێرانكارییه‌كانى، ئینجا ده‌ستكرا به‌ڕزگاركردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌وتبونه ژێر داروپه‌ردوى باڵه‌خانه‌و بینا ڕوخاوه‌كان، به‌و هۆیه‌شه‌وه لەجندێرس زیاتر لە 650 کەس گیانیان لەدەستداو پێشبینیشدەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاتربێت، چونکە تائێستا زۆرێک لەخێزانەکان لەژێر داروپه‌ردودا ماونه‌ته‌وه‌و ده‌رنه‌هێندراونه‌ته‌وه“.
ئەوەش لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “هه‌رچى هاوكارییه‌ك ڕێگه‌ى پێدراوه له‌ده‌روازه‌كانى توركیاوه بگه‌یه‌نرێنه لێقه‌وماوانى ئه‌و دوو ناوچه‌یه، به‌ڵام هیچ خێزانێكى كورد سودمه‌ند نه‌بوه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێكى زۆرى هاوكاریه‌كانیش له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به‌توركیاوه دزراون‌و ئه‌وى دیكه‌شى به‌سه‌ر خێزانه‌كانى خۆیاندا دابه‌شكراون. “
جەخت لەوەکراوەتەوە: “توركیا بومەلەرزەکەى عه‌فرین‌و جندرێسى قۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى شێوازێکی نوێی گۆڕینی دیمۆگرافیی ڕێکخراوی خێرخوازی قه‌ته‌رى له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى توركیادا چۆته ناوشارى عەفرین‌و ڕێكخراوه قه‌ته‌ریه‌كه وتویه‌تى، (شاری ئەلکەرەمە) بۆ زیانلێكه‌وتوانى بومه‌له‌رزه‌كه دروستده‌كه‌ین. تورکیا‌و قەتەر دەیانەوێت گوندی نوێ دروستبکەن بۆ کەسوکاری ئەو چه‌كداره توندڕه‌وانه‌ى سه‌ر به‌توركیاو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى له‌ناوچه‌كانى دیكه‌ى سوریا‌و ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه هێنراونه‌ته عه‌فرین‌و هیچ یه‌كێك له‌و یه‌كانه‌ى دروستده‌كرێن به‌خێزانه كورده زیانلێكه‌وتوه‌كان نادرێت“.
شارپرێس ئاماژە بەوەشکراوە “به‌وپێیه‌ى هیچ یه‌كه‌یه‌ك به‌كورده‌كان نادرێت‌و له‌ئێستاشدا بێ ماڵ‌و حاڵ ماونه‌ته‌وه‌و زیانێكى گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كورد ناچاربكرێت زێدى باو‌و باپیرانى به‌جێبهێڵێت‌و ڕوو له‌ناوچه‌كانى دیكه‌ى سوریا یان ڕۆژئاواى كوردستان بكەن“.