“ئامانجی شەڕی تایبەت ژنە”

هاوسەرۆکی هەدەپ نوسەیبین شیندار ئاکنجی وتی: هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی دەستدرێژی، سووکایەتیکردن و لەشفرۆشی لە ماردین چەمکێکی شەڕی تایبەتە.

شیندار ئاکنجی، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) لە ناوچەی نوسەیبین رایگەیاند، کە ئەو هێرشانەی لە چوارچێوەی چەمکی شەڕی تایبەتدا ئەنجام دەدرێن، دوولایەنەن، هەم لە دژی جەستەی ژن و هەمیش دژی کولتوور و ناسنامەی ژنانە.

ئەیوب ک، کە لە نوسەیبین دەستدرێژی کردبووە سەر چوار منداڵ دادگاییەکەی لە ٣٠ی تیشرینی یەکەم بەڕێوەچوو. دوای ئەوەی ئەو دوو کچە بە مامۆستاکانیان ڕاگەیاند کە چییان بەسەر هاتووە، ڕووداوی دەستدرێژیکردنە سەریان هاتە ئاراوە. هاوکات لەگەڵ ئیفادەکانیان و هەروەها تۆماری کامێراکان و بەڵگەنامەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە، دادگا بڕیاریدا کە ئەیوپ ک. بەبێ دەستگیرکردن دادگایی بکرێت.

شیندار ئاکنجی هاوسەرۆکی هەدەپ لە نوسەیبین ڕایگەیاند، زیادبوونی حاڵەتەکانی دەستدرێژی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێت، پێویستە وەک بەشێک لە سیاسەتی شەڕی تایبەت لەسەر ئەم هەرێمە ببینرێت و ڕایگەیاند: بەتایبەتی دوای پرۆسەی خۆبەڕێوەبەری، حاڵەتەکانی دەستدرێژی و لەشفرۆشی لە چوارچێوەی چەمکی شەڕی تایبەت لە ناوچەکەدا زیادی کردووە. ئاکنجی وتی، “هێرشەکە دوو لایەنی هەیە؛ هەم لە دژی جەستەی ژنان، هەمیش لە دژی کولتوور و ناسنامەی ژنانە. دەزانن هیچیان بەسەر نایەت و کەس ڕێگرییان لێ ناکات بۆیە بێ باکانە هێرش دەکەن. لەکاتی دادگای کردن دا دڵسۆزی خۆیان بۆ وڵات، میللەت و ئالا دەردەبرن. ئازاد دەکرێن، سزا نادرێن، تەنیا هاندان و پاراستنیان بەلایانەوە گرینگە.

شیندار ئاکنجی ڕایگەیاند کە کردارەکانی چەمکی شەڕی تایبەت بە گوێرەی کات لە ڕووی ڕێ، ڕێباز و ئاستەکانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بیری هێنایەوە کە لە دوای پرۆسەی خۆبەرێوە بەری سیاسی، هێرشەکانی دەوڵەت لە بەرامبەر جەستەی ژنان زیادی کردووە.

شیندار ئاکنجی ڕایگەیاند کە لە بەرامبەر چەمکی شەڕی تایبەت لەسەر جەستەی ژنان بێدەنگ نابن و تێکۆشانی خۆیان گەورە دەکەن.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …