ANF Images

ناوەندی ئەنجومەنی گەلی سنوونێ بۆردوومان کرا

فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆردوومانی ناوەندی ئەنجومەنی گەلی سنونێ-ی کرد.

کەمێک بەر لە ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوو جار بۆردوومانی ناوەندی ئەنجومەنی گەلی شارەدێی سنونێ-ی سەر بە شەنگالی کرد.

بۆردوومانەکە برینداری لێکەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری مادییشی بە دووکاندارەکانی دەوروبەری بیناکە گەیاندووە.

خەڵکی سنونێ بۆ گەیەندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانە، خۆیان گەیاندە شوێنی بۆردوومانەکە.

دaەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە پشتیوانیی پەدەکە و کازمی چەندین جار ناوەندە مەدەنییەکانی شەنگالی کردووەتە ئامانج.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *