توانا ئەمین
دەستەی مافی مرۆڤ دەستەی دەستپاکی، دەستەی ژینگە، دەزگای مین
جگە لە پارە دزراوەکانی نەوت بە ناڕەسمی لە کابینەی حکومەتدا ئەم دەستانە هەن، کە سەرۆکی دەستەکان پلەی وەزیریان هەیە، مووچە و ئیمتیازاتی وەزیریان هەیە، نەسریە و ئوتومبێل و حیمایە و پاسەوان و بینا و فەرمانبەریان هەیە، من لە ئێوە دەپرسم دەستەی ژینگە مانگی ڕابردوو چی کردووە؟ کوان ئەوانەی نەک مانگی ڕابردوو، ساڵی ڕابردوویش دەستەی دەستپاکی داونی بە دادگا؟ ژمارەی یەک مینمان پێ بڵێن مانگی ڕابردوو دەزگای مین هەڵیگرتبێتەوە؟ دەستەی مافی مرۆڤ لەم ڕەشەکوژی و ڕفاندن و تاوان و کەرامەتشکاندنەی هاوڵاتی کوردی دا کێی داوە بە دادگا. مەعقولە چوار وەزارەتی سێبەر؛ یەکێتی و پارتی لەنێوان خۆیاندا دابەشیان کردبێت و لە خەزێنەی گشتی، لە گیرفانی من و تۆ بەردەوام پارە بخۆن و ئەوەش چالاکیەکانیان بێت.