زیاتر لە دە پارت و لایەنی سیاسیی عەرەبیی و عێراقیی پییرۆزباییان لە تەڤگەری ئازادیی کرد

دەیان پارت و لایەنی سیاسیی عەرەبیی و عێراقیی و کەسایەتیی بە بۆنەی نۆیەمیین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازدییەوە، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی هاوسەرۆکان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کرد.

حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەو شارە، رایگەیاند، لە نۆ یەمیین ساڵیادی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دا، دەیان پارت و لایەنی سیاسیی و کەسایەتیی رۆشنبییر و سیاسیی عەرەبیی لە شاری بەغداد بروسکەی پییرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی تەڤگەری ئازادیی کرد، هیوایان خواستوە بتوانن پێکەوە لەگەڵ تەڤگەری ئازادیی کاری سیاسیی هاوبەش بکەن بۆ خزمەت کردنی عیراق، هەروەها پێکەوە رووبەڕووی ئەو بارودۆخ و ئاڵۆزییەیانە ببنەوە کە لەناوچەکەدا هەیە.

ئەو پارت و لایەنە سیاسییە عێراقیی و عەرەبییانەی، پیرۆزبایی نۆیەمیین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کرد بریتیین لە: التيار الديمقراطي العراقي، الجبهة الوطنية الكرد الفيليين، تيار الحكمة الوطني، حزب اتحاد بيث النهرين  الوطني، حركة المثقف العراقي، حركة نازل اخذ حقي الديمقراطي، المؤتمر الوطني العام للكرد الفيليين، حراك البيت العراقي، الشيخ عزالدين البغدادي، الصحفي ماهر عبد جودة، المحلل الأمني والاستراتيجي عدنان كناني،  حزب البيت الوطني.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لە یادی رۆژنامەگەریی کوردییدا بڵاوکردەوە

یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیی پییرۆزبێت لە یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا، پییرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی …