ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، واتا ئازادیی هەموو بەها مرۆییەکان

٢٣ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر قێزەونتریین ڕووداویی پیلانگێڕیی مێژوویی لە سەدەی ٢٠ و ٢١ دا، لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا؛ زلهێزەکانی دونیا خاوەنی سیستەمی هەیی، بەهێزتریین سەرچاوەی وزەی فکریی ئازادیخوازییان دەستگیرکرد، بەڵێ، لە ١٩٩٩/٢/١٥ ئەو هێزانەی کە خۆیان وەکو ناوەندی گەردوون دەبینن، ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالانیان لە نایرۆبی/کینیا دەستگیرکرد و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیای فاشیستیان کردەوە، لەوکاتەوە قورسترین شەڕ لەبەرانبەر ئەو فەیلەسوفە مەزنەدا بەڕێوەدەبرێت و خراوەتە قورسترین دۆخی ئەشکەنجەی گۆشەگیرییەوە.

لەکەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا وزە و داینەمۆی ئازادیخوازییان لە هەموو جیهان بەگشتی و بەتایبەتیش لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستبەسەرکردووە. ڕێبەر ئۆجالان هەرگیز تەمسیلی خۆی و خانەوادەکەی نەکرد و هەمیشە گەلی کورد و مرۆڤایەتی بە بنەما وەرگرت و هەر بۆ گەلانی کوردستان و ئازادیخوازانی جیهان تێکۆشا و ژیا.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە قوڵتریین غەمگینی و پەرۆشی چاوەڕوانی ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان دەکات و بۆ ئەم مەبەستە تێکۆشانی خۆی فراوانتر دەکات، فیداکارانە لەسەر فکری ڕێبەر ئۆجالان کار دەکات بۆ گەلەکەمان و پێوانە شۆڕشگێڕیی و دیموکراسییەکان بۆ جیهانێکی باشتر و ئازادیی گەلی کوردستان لەبەرچاودەگرێت.

لە کاتێکدا ئەم یادە غەمگینە بەبیر گەلەکەمان دەهێنینەوە، کە شۆڕشی کوردستان بەوپەڕی فیداکارییەوە، لە دژی سیستەمی جیهانیی سەرمایەداری-خراپەکاری تێدەکۆشێ و هەموو ڕۆژێک بۆ ئەم مەبەستە ڕووبارێک خوێن دەدات و دەستکەوت بۆ گەلەکەمان بەدەستدەهێنێت. لەلایەکیتر، دەوڵەتی تورک بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ ڕانەوەستا، بەڵکو هەرچی مرۆڤێکی چالاک، کە هەڵگری فکری ئەو بێت، بێ ویژدانانە دەیانخاتە زیندان، یان شەهیدیان دەکات، یان دەربەدەریان دەکات، یان دەبێ پەشیمان ببێتەوە و بڵێ بەشانازیەوە تورکم!! لە بەرانبەر گەلەکەمان و بە بەرچاوی هەموو دنیاوە ڕۆژانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.

 کاتی ئەوە هاتووە پرسیار لەخۆمان بکەین، داخۆ ئەو هەموو خوێنە بۆچی و بۆ کێ ڕژاوە؟ هەتاکەی دەبێت ئەوهێزانەی خۆیان وەکو نوێنەری ئێوە لە قەڵەم دەدەن؟ هاوکاریی دوژمنەکەتان بن؟ دەوڵەتی تورک تەنها دوژمنی ڕێبەر ئاپۆ و ئاپۆییەکان و بە تەنها کورد نییە، بەڵکو دوژمنی باوک کوشتەی ئێمە هەموومانە.

بەڕێزان، دەوڵەتی تورک خاکی داگیرکردووین، لەشکرکێشی دڕندانەی کردۆتە سەرخاکی باشوور، هۆکاری سەرەکی و لاوەکی هەموو نەهامەتییەکانمانە، خەریکی بە تاڵان بردنی نەوت، ئێستاش خەریکە غازمان لێ دەدزێت، ئەمانەش هەمووی لە پێناوی هێشتنەوەی بنەماڵەیەکی دەستەڵاتخوازیی هاوکاریی خۆیانە، ئەو ڕۆژگارەی ڕێبەر ئاپۆی تێدا دەستگیرکراوە، زۆرجیاوازی نییە لەگەڵ ئێستادا، هەرکەسێک جیاوازی گەورە ببینێت خۆی فریو دەدات. ئێستا هەمان ئەو ڕۆژانەن کە مافی گەلی کوردستان و سیستەمی دیموکراتی قبوڵ ناکرێت، بۆیە بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە داوای چالاکبوونی زیاتر لەخەڵکی ئازیزی کوردستان دەکەین، چارەنووسی خۆیان بە گەش و بەهێز تەماشا بکەن.

هیواداریین کە ڕێبەر ئاپۆ لەم ساڵدا لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد ببێت، ئەم ڕێبەرە شۆڕشگێڕە، هەرگیز لە ڕوی فکریی و کەسایەتییەوە زیندان نەکرا، تەنها جەستەیان زیندانکردووە. بۆ ئەم ئاواتەی خۆمان، داوای هاوکاریی لە هەموو جیهان و ئازادیخوازێک دەکەین.

 ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان.

ئازادیی بۆ گەلەکەمان و مرۆڤایەتی.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

٢٠٢٢/٢/١٥

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *