گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست: خەباتی ژنانی کورد بە سنووردارکردنی جوگرافیا سنووردار دەبێت  

فرانسیسکا فابۆزی ئینتەرناسیۆنالیست دەڵێت: خەباتی ژنانی کورد نموونەی خەباتی ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستە، کاتێک خەڵک ئەم خەباتە لە جوگرافیادا سنووردار بکات، ئەوا بە بچووکی دەمێنێتەوە، بۆیە ئەم خەباتە ڕەوتی خەباتی ژنان لە جیهاندا دیاری دەکات .”

ئەو گەنجە ئینتەرناسیۆنالیستانەی کە بۆ کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز هاتوونەتە ئەستەنبوڵ، کە لە ١٥ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت، سەردانی دامودەزگا کوردییەکانی ئەستەنبوڵ و ئامەد دەکەن. شاندەکە لە نزیکەی 15 کەس لە ژنانی فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا پێکهاتووە.

ژنە گەنجە ئینتەرناسیۆنالیستەکان کارۆلین فۆستەر و فرانسیسکا فابۆزی باسیان لە کاریگەریی خەباتی ژنانی کورد لەسەر ژنانی ئەوروپی بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا کرد.

‘شەڕکردن لە دژی پیاوسالاریی’

کارۆلین فۆرستەر – ئەڵمانیی، ڕایگەیاند کە خەباتی ژنانی کورد لە نێو خەباتی ژنان لە جیهاندا پێگەیەکی تایبەتیی هەیە و وتی: هەرچەندە هەلومەرجی خەباتەکە جیاوازە، بەڵام خەباتی ژنانی کورد وەک بزووتنەوەی ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست وایە کە دژی دەسەڵاتی پیاوسالاریی دەجەنگێت. فۆرستەر ئاماژەی بەوەدا کە مۆدێلی هاوسەرۆکایەتیی ژنان بۆ ئەوان زۆر گرنگە و ئاماژەی بەوەدا کە زۆر گرنگە لە ڕوانگەی ژنانەوە چارەسەر بەم مۆدێلە بدۆزرێتەوە.

فۆڕستەر ئاماژەی بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” کرد و وتی: “ئەم دروشمە زۆر گرنگە، دروشمێکە داوای ئازادیی هەموو ژنانی جیهان دەکات. لەم ساڵانەی دواییدا زۆر قسەی لەبارەوە دەکردێت. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم دروشمە، زۆرێک لە ژنان، لە خەباتی ژناندا لێرە لەدایک بوون، خەباتی ژنان بۆ ئازادیی خۆیان زۆر گرنگە .”

‘نابێت خەبات تەنها لە جوگرافیادا سنووردار بێت’

فرانسیسکا فابۆزی ئیتاڵیی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەندێک لە گرووپی سیاسیی لە ئیتاڵیا باسیان لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد، جێگەی سەرنج بوو و وتی: “کاتێک خەڵک ئەم خەباتە بۆ جوگرافیاک سنووردار دەکات، ئەوا کەم دەکات. ڕەوتی خەباتی ژنانی جیهان، کاتێک ئاگاداری خەباتی سەربەخۆیی هەموو وڵاتێک دەبین، هۆشیارییمان بۆ خۆمان زیاتر دەبێت و خەباتی ژنانمان بەهێزتر دەبێت.”

فابۆزی، دەڵێت “ئەو شتانەی لەبارەی خەباتی ژنانی کوردەوە فێری بووم، هەستی وروژاندنی پێبەخشیم”، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “وەک ئینتەرناسیۆنالیستێک هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم بۆ ئەنجامدانی هەندێک کار. پێموایە پێویستە هەموو کەسێک هەست بەو بەرپرسیارێتییە بکات. کاتێک ئێمە دروشمی ‘ ژن، ژیان، ئازادیی’ ژنانی کورد دەڵێن، سەیری چاوی یەکتر دەکەین و هەست بە هێزی خەبات دەکەین.

فابۆزی ئەوەشی خستەڕوو: بۆ من گرنگە دەستمان بگاتە ئەو کەسانەی کە بییرکردنەوەیان جیاوازە، دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو گرووپەکاندا هەبێت، هەموومان ڕووبەڕووی هەڕەشەی سەرمایەداریی و لیبرالیزم دەبینەوە، ئێمەی ژنان دەبێ لە دژی ئەوان بجەنگین و پێکەوە شەڕ بکەین.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …