ژنان لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەیروت کۆبوونەوە

بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی ژنانی ژین و کۆمەڵەی نەورۆز، لە لوبنان بە دروشمی “لەسەر ڕێچکەی: ژن، ژیان، ئازادیی” کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقا دەستیپێکرد و تیایدا گفتوگۆ کرا دەربارەی ڕۆڵی شەڕ و دەوڵەت لەسەر ژنان.

دوێنێ، بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی ژنانی ژین و کۆمەڵەی نەورۆز، بە درووشمی “لەسەر ڕێچکەی: ژن، ژیان، ئازادیی” لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقا دەربارەی ئەزموونی تەڤگەری ژنان بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانە هەرێمییەکان دەستیپێکرد، بە بەشداری ژنانی ١١ وڵاتی عەرەبیی و ئەفریقیی و تورکیا و ئێران، هەروەها شاندێکی شەنگال و شاندێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ژنان بە جلوبەرگی چاندی وڵاتەکەیان بەشداربوون. کۆنفرانسەکە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، گفتوگۆ دەکرێت تایبەت بە سەدەی ٢١ و دەستوەردانی سیستەمی جیهانی لەسەر ژنان و ئەزموونی ژنانی کورد بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانەکانی هەرێمەکە. بەتایبەت دەربارەی فیکری ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ژنان و ڕۆڵی لە بڵندکردنەوەی ئاستی تێکۆشان، لێکۆڵینەوە دەکرێت.

کۆنفرانسەکە پێشکەشکرا بە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان

لە سەرەتای کۆنفرانسەکە باس لەوە کرا، لە سەدەی بیست و یەکەم، ژنانی شەنگال و ئەفغانستان لەلایەن بەرماوەی دەسەڵاتە سیاسییە دڕندەکانەوە لە بازاڕی کۆیلەکان فرۆشران، کوژران و خرانە چارەنووسێکی نادیارەوە، ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیان دوور خرانەوە. بۆیە ئەم کۆنفرانسە پێشکەش بە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان کرا.

وتەی پێشوازی لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی مافی ژنان لە لوبنان، پرۆفیسۆری یاریدەدەر عایدە ناسڕ پێشکەش کرا و گوتی: “لە مێژوودا ژنان ڕووبەڕووی بێ مافی هەر مەزن بوونەتەوە و ئازادیان سڕاوەتەوە. لە هەموو بوارەکانی سیاسەت و ئابووری و ژنان دوورخرانەوە، بەڵام تێکۆشانی ژنان هەبووە و توانیان مافە یاسایی و سیاسی و ئابوورییەکانیان بەدەست بخەن و جێگەی خۆیان بدۆزنەوە”.

پانێڵی یەکەم، بە سەرپەرشتی ڕۆژنامەوانی تونسی زوهور ئەلمەشرقی بەڕێوەچوو، سەرۆکی کۆمەڵەی وەردە بۆترۆس_یەکسانی بۆ خەباتی ژنان، ماری دێبس، باسی لە دەستوەردانی دەرەکی و ڕۆژئاوایی لەسەر ژنانی عەرەب کرد و ئەنجامەکانی “بەهاری عەرەبی” و چۆنێتی گۆڕینی بۆ پایز هەڵسەنگاند.

“گەل پێویستی بە شۆڕشە”

ماریا دێبس باسی ڕۆڵی دەستوردانی باڵادەستی ڕۆژئاوای کرد لەسەر ژنانی عەرەب، گوتی: “بەهاری عەرەبی بەهار نەبوو، سەرهەڵدانی گەل دژی سیستەمی باڵادەست بوو کە گەل لە هەموو مافەکان بێبەش کرا بوو. قەیرانەکان هەبوون، دەسەڵاتێکی سەردەست لەسەر جڤاک هەبوو کە هەموو مافێکی لە گەل زەوت کردبوو. بۆیە گەل لەپێناو ئازادی دژی ئەم دەسەڵاتە سەرهەڵدانی کرد و ئەنجامێکی هەبوو. ژنانی پێشەنگایەتیان کرد و لە چەند وڵاتێک مافی خۆیان بەدەستهێنا. بۆ نموونە، لە تونس، ژنان توانیان لەڕووی یاساییەوە گۆڕانی مەزن بکەن، لە چەند وڵاتێکی تر پێشەنگایەتیان کرد. بەڵام بەهۆی سەرکوتی دەسەڵات و نەبوونی پشتیوانی گەل، ئەم شۆڕشە زۆر درێژەی نەکێشا. بۆیە ئێستە گەلی پێویستی بە شۆڕشە، دەبێت ژن پێشەنگایەتی بکات”.

پاشان سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی لوبنان، بوشرا عەلی، لە کوردستانەوە، وتارێکی خستەڕوو دەربارەی ڕۆڵی قەیرانە هەرێمییەکان لەسەر ژنانی کورد لە وڵاتێکدا کە بەهۆی سیاسەتی کۆڵۆنیاڵیزمەوە دابەشکراوە.

دواتر ئەندامی دامەزرێنەری بەرەی نیشتیمانی ژنانی میسر، د. کەریمە حەفناوی، گوتارێکی پێشکەش کرد لەسەر ڕەوشی ژنانی ئەفریقی، لەو کیشوەرەی وەک قوربانی هەرە مەزنی قەیرانە هەرێمییەکان دەناسرێت. کەریمە حەفناوی گوتی: “سڵاو دەنێرم بۆ ژنانی فەڵەستین کە دژی سیستەمی دیکتاتۆری جیهان بۆ مافی ئازادیی و ژیان و پاراستنی وڵاتەکەیان شەڕ دەکەن. دەمەوێت لەسەر وڵاتە ئەفریقییەکان بدوێم کە ژنانی ئەفریقا خاوەن ڕۆڵێکی بەرچاون. زۆرێک لە توێژینەوەکان باس لە پەیوەندی نێوان ژن و خاک دەکەن. ئەفریقاش بەشێکە لە جیهان، بۆیە پاراستنی ئەم خاکە ئەرکی ژنانە”.

کۆنفرانسەکە بەردەوامە. لە پانێڵی دووەمدا لەسەر ناونیشانی “ئەزموونی ژنانی کورد بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانە هەرێمییەکان” گفتوگۆ دەکرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …