حکومەتی تورکیا بومەلەرزەکە بەهەلدەزانێت و دەیەوێت ناوچەکە کوردی تیادا نەمێنێت

 

هەشت ڕۆژ بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە. دەیان هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە، کە بومەلەرزەکە  بۆ خۆی بە هەل دەزانێت و دەیقۆزێتەوە، ژمارەی قوربانیان دەشارێتەوە و دەیەوێت ناوچەکە مرۆڤی تیادا نەمێنێت.

لە گوند و شارۆچکەکانی مەلەتی چادر بە ‘تۆرپیل’ بڵاو دەکەنەوە. لەگوندی ساڤاکلی خێزانێک، کە چادریان بەر دەست نەکەوت ناچاربوون کۆنتێنەرێک بە ٥٥ هەزار لیرە بکڕن. عەلەوییەکان لە شارۆچکەی دیلەک وتیان: “لەبەر ئەوەی ئێمە عەلەویین، هاوکاریمان پێنادرێت”.

لە بوومەلەرزەکەی سوریا و ڕۆژئاوادا ٣ هەزار و ٥٨١ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٥ هەزار و ٣٤٨ کەسیش برینداربوون. تا ئێستا هەزاران کەس لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دا لە ژێر داروپەردودان و کاولکارییەکی گەورە لە ئارادایە.

موعەزەز ئۆرهان ئەندامی هەدەپە، کە لە سەرەتای بومەلەرزەکەوە خۆی گەیاندووەتە دیلۆک وتی، بەهۆی ئەوەی لە کاتی خۆیدا بە هاناوەچوون و  دەستێوەردان ئەنجام نەدراوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و هێشتا لە دیلۆک ئاو و کارەبا نییە.

پەرلەمانتار موراد ساریساچ ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە ئەوەی ڕوونکردەوە، کە هیچ سیاسەتێکی دەوڵەت بۆ ژیانی مرۆڤ نییە و ڕاشیگەیاند، ڕێگریکردن لە هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە بۆ سیاسەتی کۆچپێکردنی کورد و عەلەوی لە ناوچەکە دەگەڕێتەوە و دەوڵەت دەیەوێت کورد و عەلەوی لەو ناوچانەدا نەمێنن.

 

س-ع

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *