هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، قۆناغێکی نوێی کاری سیاسیی رائەگەیەنێت و جەخت لەوەئەکاتەوە کە کۆڵەگەکانی ئەو کارە نوێیە ژینگەپارێزیی و هاوسەنگیی ڕەگەزیی و دیموکراسی-ە، داوایشی لە ئازادییخوازانی دەرەوەی وڵات کرد هاوکار و پشتیوانن بن کە لە رۆژانی ١١ بۆ ١٣ ئەم مانگە یەکەمین کۆنگرەی ئەوروپای تەڤگەری ئازادیی بەڕێوەئەچێت.
تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی داوا لە ئازادییخوازان ئەکات کە خەباتێکی قۆناغێکی نوێی کاری سیاسیی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات دەستپێئەکات، رایگەیاند: تەڤگەری ئازادیی وەکو بزوتنەوەیەکی دیموکراتیی، سیاسیی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیی، ساڵانێکە خەباتی خۆی لەسەر بنەما و جیهانبینیی “ژینگەپارێزیی و هاوسەنگی ڕەگەزیی و دیموکراسیی” بەڕێوەئەبات، لەو چوارچێوەیەشدا بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان بەردەوامیی بە خەباتی ئەدات.
ئاماژە بەوەشکردوە: لەماوەی پێشوودا هەست بەوە کرا، کە گەلەکەمان لەدەرەەوی وڵات پێویستە لە چوارچێوەی رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی دا خۆیان رێکبخەن، داواکارییەکی بەم شێوەیە هەبوو، بۆ ئەم مەبەستە دەستەیەکی ئامادەکاریی ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات دروستکرا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە، سمینار و چالاکیی جیاواز بەڕێوەچوو.
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، مژدە بە ئازادییخوازان ئەدات لە دەرەوەی وڵا و راگەیاند: لە رۆژانی ١١، ١٢ و ١٣ی ئەم مانگەدا، کۆنگرەی تەڤگەری ئازادیی لەوڵاتی سوید بەڕێوەئەچێت، گەلی ئێمە پەناهەندەی وڵاتانی دەرەوە بووە، بەهۆی نەبوونی سیستەمێکی دادپەروەر و دیموکراتیی و ژیانێکی ئازادانە لە باشووری کوردستاندا، وڵاتییان بەجێ هێشتووە. ئێمە بە پێویستی دەزانین گەلەکەمان لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە بێت، دەبێت پارێزگاریی لە شووناس و ناسنامە و بەها کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بکات، خواستێکیش لەدەرەوەی ولات هەبووە کە تەڤگەری ئازادیی لەدەرەوەی وڵاتیش رێکخستنەکانی خۆی گەشە پێبدات و ببێتە یارمەتیدەرێک بۆ ناوخۆی وڵات.
تارا حسێن، ئەوەشی وت: دۆستان و ئازادییخوازان لەدەرەوەی وڵات، شانبەشانی ئێمە بتوانن بەشداریی ئەو تێکۆشانەبن و خاوەنداریی لە پرسەکانی نەتەوە و نیشتمانەکەمان بکەن، لە ئێستادا هاوڵاتییانی باشووری کوردستان، بەهەموو ڕەنگ و پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکانیشەوە، لەنەبوونی بەڕێوەبەرایەتییەکی دیموکراتیی و سیستەمێکی جێگرەوەدا ئەژین، تەڤگەری ئازادیی بە ئەرکی خۆی ئەزانێت وەکو سیستەمێکی ئەڵتەرناتیڤ بانگەوازیی بکات بۆ گەلەکەمان کە خۆی رێکبخات.
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هێمای بۆ ئەوەشکرد، ئەشێت بەپێی پێویست دەستەکانیان نەیانتوانیبێت خۆیان بگەیەنن بە هەموو ئازادییخوازان لەدەرەوەی وڵات و وتی: ئەمە بەواتای ئەوە نییە کە لەبیر کرابن، هەموو ئازادییخوان و دۆستانمان ئەیانەوێت بەشداریی کۆنگرە بکەن، یاخود لە دوای کۆنگرەشەوە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە تەڤگەری ئازادییەوە، بەشداریی لە خەباتی سیاسیی ئەخلاقیی و و دیموکراتی و کۆمەڵایەتیی دا بکەن، بۆیە لەڕێگەی ئەو کەناڵانەی دامەزرێندراون دەتوانن پەیوەندیی بکەن بە رێکخستەکانەوە.
دەستەی رێکخستن و ئامادەکاریی کۆنگرەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات رایئەگەنێت، کە هەر کەسێک ئەیەوێت بەشداریی لەکۆنگرە یاخود رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادییدا بکات، ئەتوانێت لە رێگەی ئەم ئیمەیڵ و ژمارەیەوە پەیوەندیی بكات:
Tevgereurope@hotmail.com
00447436292277