یەبەشە: لە هێرشەکەی سەر شەنگالدا فەرماندە سەعید حەسەن شەهیدبوو

فەرماندەیی گشتی یەبەشە، ڕایگەیاندووە: لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆسەر شەنگال، فەرماندە سەعید حەسەن، برازایەکی و شەڕڤانێکی یەبەشە شەهیدبوون و سێ هاوڵاتیی مەدەنییش برینداربوون.

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی فڕۆکە جەمگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر شەنگال، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ئەمڕۆ لە شەقامی بازاڕی کۆنی شەنگال، ئۆتۆمبێلێکمان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرایە ئامانج، لەم هێرشەدا فەرماندەی یەبەشە سەعید حەسەن، برازایەکی و شەڕڤانێکی یەبەشە بەناوی عیسا خوەدێدا شەهیدبوون، هەروەها سێ هاوڵاتیی مەدەنی بەناوەکانی؛ مەدیا قاسم سمۆ، شامر عەباس بەرجەس و میرزا عەلی برینداربوون.

هەروەها هاتووە: ئەمە یەکەم هێرشی قڕکەر و فاشیستانە لەدژی خەڵکی ئێزدی نییە و بەردەوامیی قڕکردنی ئێزدییەکانە، کە دژی مافی ئێزدییەکان، خۆپاراستنیان و خۆبەڕێوبەرییان ئەنجامدەدرێت.

ئەمەش هاتووە: سێ ساڵ لەمەوبەر چون مام زەکی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج، ئەمڕۆش هەڤاڵ سەعید کرایە ئامانج، هەڤاڵ سەعید بۆ بەڕێکخستنکردنی ئێزدیان بە ساڵان پێشەنگایەتی کردووە و بۆ پاراستنی ئێزدییان فەرماندەیی کردووە، لە فەرمانەکەشدا لە بەرەی پیشەوەی شەڕدا بوو، هەروەها بۆ ناساندنی ئازاری ئێزدییەکان لە ئاستی سیاسیدا، بووە زمانی خەڵکەکەی و بۆ پاراستنیان بووە هێزی باوەڕیی گەلەکەی.

لە بەردەوامی هاتووە: خوێنی فەرماندەی هێژا و گەورە، هەڤاڵ سەعید، لەسەر عەرز نامینێت، تا ئەو کاتەی دەوڵەتی فاشیستی تورک تێکدەشکێت، بەرخۆدانی ئێمە بەردەوام دەبێت، بە هەزاران شەڕڤانی هەڤاڵ سەعید بە شێوەیەکی فیدایی ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.

یەبەشە داواشی لە خەڵکی ئێزدی، گەلی کورد و مرۆڤایەتی کردووە؛ کە لە بەرامبەر هێرشەکانی فاشیزم دەنگی خۆیان دەرببڕن و خاوەنداریی لە شەهیدان بکەن.

لە کۆتاییشدا هاتووە: بەڵێنی ئێمە بۆ شەهید سەعید، مام زەکی و شەهید عیسا ئەوەیە کە خەونەکانیان بۆ شەنگالێکی ئازاد، دیموکراتی و خۆبەڕێوبەر، بەدیدێنین و گەلەکەمان دەپارێزین، بەڵێن دەدەین کە بە شوێنکەوتوویی شەهیدان، سەرکەوتن مسۆگەر بکەین.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک: هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ 

تەڤگەری ئازادیی لە هەرێمی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند، هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ، دەبێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *