وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی: تورکیا چاوی بە سەرکەوتنەکانی شەنگال هەڵنایات بۆیە هێرشدەکات

وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی  ڕایەگەیەنێت، دەوڵەتی تورك لەئەنجامی شكستەكانیان بەرامبەر بە گەریلا، هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی شەنگال و چاوی بەسەرکەوتووی بەستنی گەورەترین كۆنفرانسی دیموكراسی نەتەوەكانی عێراق هەڵنایات.

جومعە كەریم، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان ڕایگەیاند: ئەم هێرشە ئاسمانیانەی دەوڵەتی توركی داگیركەر، لەهێرشێكی ترسنۆكانە زیاتر هیچی دیكەنییە، لە بەرامبەر بە خەڵكی عێراق و گەلی كورد لە باشووری كوردستان، چونكە لە چیاكان بەرامبەر بە گەریلا ناتوانێت سەركەوتن بەدەستبهێنێت، بۆیە لە شەنگال هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی.

وتیشی: دەوڵەتی تورك دژی هەموو پرۆسەیەكی دیموكراسی و بە سیستەم كردنی كۆمەڵگەیە، هێرشەكانی بۆ سەر شەنگال، دەرئەنجامی بەسەركەوتووی بەستنی گەورەترین كۆنفرانسی دیموكراسی نەتەوەكانی عێراقە کە لەشەنگال لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەچوو، بۆیە دەوڵەتی تورك چاوی بەو سەركەوتنانەدا نایەت و لەهەر جێگایەك بێت دژایەتی دیموكراسی و خۆبەڕێوەبردن دەكات.

وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی، ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی فاشیستی تورك ئەوەندە دژی گەلی كوردە تەنانەت كارەساتە سرووشتییەكانیش نەبووەتە ڕێگر لەبەرامبەر داگیركارییەكانیان، دەبینین چەند ئەو كارەساتانەش ڕووی لەتوركیا كردووە، بەڵام لەبەرامبەر گەلی كورد هەر لە هێرشدایە.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *