“پارتیی و بارزانیی سوکایەتیی تورکیا قبوڵدەکەن بەڵام رەخنەی هاووڵاتییەکی خۆیان قبوڵناکەن”

چالاکوانێکی دیاری مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، کاتێک ئێمە هەڵوێست وەردەگرین بەرامبەر داگیرکاریی و داوای ئازادیی دەکەین، دەسەڵاتی پارتیی پێیناخۆشە، پارتیی و بارزانیی سووکایەتیی داگیرکەری تورکیا قبوڵدەکەن، بەڵام رەخنەی هاووڵاتییەکی خۆیان قبوڵناکەن و جەختیکردەوە: حوکمڕانێک هەیە لە باشوور تەسلیمی داگیرکەر بووە، حوکمڕانێکیش لە رۆژئاوای کوردستان هەیە بەداگیرکەر دەڵێت نا.

هاوڕێ کوردیی چالاکوانی دیاری مافی مرۆڤ-هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی فورات رایگەیاند، پارتیی چ قازانجێک و ئامانجێکی هەیە، لەراگەیاندنەکانیەوە بانگەشە بۆ کاندیدەکانی ئاکەپەو مەهەپە دەکات، پارتیی بانگەشە بۆ پارتێک دەکات کە نکۆڵی لەبوونی کورد دەکات.

وتیشی: پارتیی و بارزانیی سووکایەتیی داگیرکەری تورکیا قبوڵدەکەن، بەڵام رەخنەی هاووڵاتییەکی خۆیان قبوڵناکەن، سەرەڕای هەموو سووکایەتییەکانی ئەردۆغان و تورکیا بە بنەماڵەی بارزانیی کەچی بانگەشە بۆ ئەردۆغان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لاریمان نییە لە بوونی پەیوەندیی دیبلۆماسی وەکو حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیا، بەڵام ئەمە نابێتە مانای ئەوەی ببیتە چاوساغی داگیرکەری تورکیاو هەموو شۆڕشگێڕەکانی وڵاتی بۆ دیاری بکەیت تا تیرۆر بکرێن، کەسیش ناتوانێت ئەو راستییە بشارێتەوە کە بنەماڵەی بارزانیی و پارتیی چاوساغی بۆ تورکیا دەکەن بۆ تیرۆرکردنی شۆڕشگێڕانی کورد.

کوردیی ئەوەشی خستەڕوو، لە هەرێم ئێمە کێشەمان لەگەڵ عەقڵیەت هەیە، ئەگەر سبەی کەسێکی دیکە بێتە جێگای مەسرور بارزانیی، ئەوە لەوانەیە هەمان سیاسەت پەیڕەو نەکات، بەڵام بەهەمان عەقڵیەت کاردەکات، کاتێک ئێمەی چالاکوانان دێینە سەر شەقام و هەڵوێست وەردەگرین بەرامبەر داگیرکاریی و داوای ئازادیی دەکەین، دەسەڵاتی پارتیی پێیانناخۆشە، چونکە دەڵێن ‘ئەوە ئێمەی دەسەڵات تەسلیمی داگیرکەربووینە بۆچی ئێوەش تەسلیم نابن وەکو ئێمە’ ئەمە بابەتێکی زهنییە“.

ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤ راشیگەیاند، ئەو فشارە سیاسیی، ئابوریی، سەربازییەی لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەیە، بەڵام تورکیا هەمان فشار ناخاتە سەر حکومەتی هەرێم، دەبینین بەرپرسانی باشور بە ئازادانە سەردانی وڵاتان دەکەن، بەڵام بەپرسانی خوبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان ناتوانن بەو شیوەیە سەردانی وڵاتان بکەن، دەبێت خەڵکی ئەوە ببێنێت حوکمڕانێک هەیە لە باشور خۆی داوەتە دەستی داگیرکەر (تەسلیم بووە) حوکمڕانێکیش لە رۆژئاوای کوردستان هەیە، کە بەداگیرکەر دەڵێت نا.

 

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *