بە مەراسیمێک یادی شەهیدانی زارگەلیی کرایەوە

بە مەراسیمێک لە گوندی پردە شاڵیی بناری قدندیل، لە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی زارگەلیی هەشتەمیین ساڵیادی ئەو شەهیدانە بەڕێوەچوو.

ئێوارەی دوێنێ،   لەگوندی پردەشاڵیی بناری قەندیل لەبەردەم مۆنۆمێنتی شەھیدانی زارگەلیی بەمەراسمێکی شکۆدار یادی ھەشتەمیین ساڵ رۆژی شەھیدانی گوندی زارگەلیی و بناوری قەندیل بەڕێووەچوو، سەرەتای بەخولەکێک وەستان بۆ شەھیدان دەستیپێکرد.

سید خالید، ھاوسەرۆکی ھەرێمی راپەڕیین-تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان خوێندرایەوە، ئەو تاوانەی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار کرد و داواشی لە حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، سنورێک بۆ پێشێلکاریی و کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا دابنێن.

مامۆستا رەسوڵ ھاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل، وتەیەکی پێشکەش کرد ئاماژەی بەوەکرد: ئێمە ناوچەکەمان دەپارێزین و خزمەتیشی دەکەین بۆ ئەوەش ئامادەین ھەموو قوربانییەک پێشکەش بکەین، شەھیدانی زارگەلیی و تەواوی شەھیدانی بناری قەندیل ھەرگیز لەیاد ناکرێن.

لە درێژەی مەراسیمەکەدا حەمەدەمین رەسوڵ بە ناوی کەسوکاری شەھیدانەوە وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: حکومەتی ھەرێم و عێراق ھیچ حیسابێک بۆ قوربانییان و زیان لێکەوتوان ناکەن، تا ئێستا لە ئێمەیان نەپرسیووەتەوە کە لەسەر ماڵ و موڵکی خۆمان، کەس و کارمان لەلایەن فڕۆکەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر  قەتڵوعام کراون.

IMG_4460

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …